AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١١ ١٧:٤٩

پێکدادانی نێوان تیرۆریستانی سەر بە تورکیا و هێزی ڕزگاریبەخشی عەفرین لە حەلەب

پێکدادانی نێوان تیرۆریستانی سەر بە تورکیا و هێزی ڕزگاریبەخشی عەفرین لە حەلەب

لە گوندەکانی کانتۆنی شەهبا، پێکدادانێکی توند لە نێوان هێزەکانی ڕزگاریبەخشی عەفرین و ملیشیاکانی سەر بە تورکیا دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پاش هێرشی ملیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گوندەکانی هاوێری کانتۆنی شەهبا، پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ڕزگاریبەخشی عەفرین(HRE) و تیرۆریستان دەستی پێکردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هەر ئێستا پێکدادانێکی قورس ناوچەکانی هێڵی هەربیل، ڕادار، شوعالە و سەموقای کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە باکووری حەلەبی تێوەگلاندووە و چەندین کوژراو و بیرنداری لە هەر دوو لێ کەوتۆتەوە.

News ID 52937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha