بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بە فەرمانی محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق، سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا بە تەواوی داخراوە.
قەیس ئەلمحەممەدەوی، جێگری فەرماندەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: سنوورەکانی عێراق و سوریا بە تەواوی داخراون و ئێمە بە تەواوی پابەندی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبین بۆ بەرگریکردن و پاراستنی عێراق.
قاسم ئەلئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هەروەها لە کاردانەوە بە پێشهاتەکانی سوریا وتی: هیوادارین حکومەتی سوریا بتوانێت دەست بەسەر هەموو ناوچەکانی ئەم وڵاتەدا بگرێت.
ئەلئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق وریان و بە ئامادەیی تەواوەوە بەدوای هەر کەسێکدا دەگەڕێن کە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق و گەلەکەی بکات.
Your Comment