بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ئەوڕۆ چوارشەممە هێرشێکی قورسیان کردە سەر بنکەکانی ئەرتەشی سووریا لە هاوێری حەلەب، حەما و ئەدلەب.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بەر لەوەی پەلاماری مۆڵگەکانی ئەرتەشی سووریا بدەن، بە مووشەک و تۆپخانە گوند و شارۆچکەکانی ئەو ناوچەیە و لەوان (نەبل، ئەلزەهرا، قەیتانوجەبەل)ـیان کردۆتە ئامانج.
هەروەها سپۆتنیک هەواڵی دا کە لە بەرەکانی سەنحار، قەیتانولجەبەل، شێخ عەقیل و شێخ سولەیمان لە هاوێری ڕۆژئاوا شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان تیرۆریستانی عەسائیبی حەمەری سەر بە بەرەی نوسرە و ئەرتەشی سووریا بەردەوامە.
Your Comment