AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٤ ٢٠:١٣

ئێران ڕێژەی بەرهەم‌هێنانی کەیکی زەردی ئەتۆمی بەرز کردەوە

ئێران ڕێژەی بەرهەم‌هێنانی کەیکی زەردی ئەتۆمی بەرز کردەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە بەرزکردنەوەی بەرچاوی دەفرایەتی ساڵانەی بەرهەم‌هێنانی کەیکی زەردی ئەتۆمی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دیداری ئەندامانی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و کانگای مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: لە ساڵانی دواییدا دەفرایەتی کانگا چالاکە ناڤۆکییەکان چەند هێندە کراوە و ئێستا خاوەن کانگای چالاک بە دەفرایەتیی بەرچاوین.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرزکردنەوەی بەرچاوی دەفرایەتی ساڵانەی بەرهەم‌هێنانی کەیکی زەردی ئەتۆمی، وتیشی: بەپێی بەڵگەی کۆگری ستراتژیی پیشەی ناڤۆکی، بڕیارە تا ساڵی ١٤٢٠ ئاستی بەرهەم‌‌هێنانی کارەبای ناڤۆکی بگاتە ٢٠ هەزار مێگا ڤات و لەو ڕووەوە شلگێرانە پەیجووری چێکردنی یەکەکانی دوو و سێی وزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر، وزەخانەی دارخوین، وزەخانەی ئێران-هورمۆز و ...ـین و بۆ شوێن‌دۆزیی وزەخانەگەلی تری ئەتۆمی لە باکوور و باشوور هەوڵ دراوە.

News ID 52831

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha