بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلجەزیرە ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتی دا گفتوگۆگەلێک لە ئاستی کارناسانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەشنووسی بڕیارنامەیەکی نوێ بۆ ئاگربڕ لە غەززە، لە پشت دەرکە داخراوەکان ئەنجام دراوە.
بە ئاماژە بە ئەوەی کە دۆخی غەززە و چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، هەڕەشەیەک بۆ ئاشتی و ئاسایشە، لەسەر زەروورەتی ئاگربڕ لە غەززە جەخت کراوە.
لە ئەو ڕەشنووسەدا هەروەها لەسەر دژایەتی لەگەڵ هەر جۆرە گۆڕینی دیمۆگرافیایەک لە غەززە جەخت کراوە.
هەروەها لەسەر ئاسانکار بۆ گەییشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە جەخت کراوە و داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە کە بەندەکانی بڕیارنەمای 2735 ی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ بکەن کە دەبێتە هۆی ئازادی دیلەکان، گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ ماڵەکانیان لەوانە لە غەززە.
Your Comment