ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێلناز ڕەحمەتنژاد: سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٥ی خەزەلوەر ڕژیمی زایۆنی لە هەڵمەتێکی شەڕاشۆیانە و دەستدرێژکارانەدا چەند شوێنی خاکی ئێرانی کردە ئامانج، بەلام لە سای هوشیاریی پەدافەندی ئاسمانی، هێرشی ڕژیمی زایۆنی کوێر و بێئاکام ماوە.
لەوبارەی گرنگی و ئاستی ئەو هێرشە دوکتۆر ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: هێرشی ڕژیمی زایۆنی سەرتر لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، خاوەن ئاراستەیەکی سیاسییە. ئەم هێرشە بێئاکامە بۆ ترساندنی ئێران و نمایشی هێز لە بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەدا ئەنجام درا. بەلام بەوەشەوە ئەو ڕژیمە بەکردەوە نەیتوانی لەو پیلانەدا سەرکەوێت و پەدافەندی ئاسمانی ئێران بە هوشیاری و بە دەست و برد بەرەنگاری ئەو هێرشە کوێرە بۆوە و توانی زیان و قوربانیانی هێرشە بگەیێنێتە لانیکەمی خۆی.
ڕاشیگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە نەبوونی کاریگەریی ستراتژیکیی درێژخایەنی ەئو هێرشە لە سەر توانستی بەرگری یان هێرشیی ئێران، دەکرێ بڵێین هێرشی ڕژیمی زایۆنی زیاتر نمایشێکی چکۆلە و لاوازی هێز بوو و لەباری تاکتیکییەوە شکستی هێنا.
ئەبووشەریف لەبارەی سناریۆکانی وەڵامی ئێران بە هێرشی ڕژیمی زایۆنی، ڕوونی کردەوە: ئێران بزێرەگەلێکی جۆراوجۆری لە بەردەستە بۆ وەڵامدانەوەی ڕژیمی زایۆنی، کەچی وەک ڕێبەری ئێران فەرموویان، ئێران کەمتەرخەمی دەنوێنێت و نە پەلە دەکات. لەمناوە یەک لە بژێرەکانی ئێران تۆکمەکردنی پاڵپشتییەکانی لە هاوپەیمانانی ناوچەیی خۆی و لەوان حەماس و حزبوڵڵا بۆ زیانگەیاندن بە ڕژیمی زایۆنییە. بژێرەیەکی تر ڕەنگە خۆبواردن لە تەشەنەدان بە شەڕ و ململانێی ناوچەیی و پەیجۆریی ئەو دۆسییە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بێت و نیشان بدا کە وڵاتێکی پابەندی یاساگەلی نێودەولەتییە.
نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین سەبارەت بە هاوکاریی هەندێکی وڵاتی ناوچەیی بە ڕژیمی زایۆنی سەرەڕای هوشدارە پێشووەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: عەرەبستان و ئۆردوون ڕاشکاوانە دانیان بەودا ناوە کە ئاسمانی خۆیان ڕادەستی ڕژیمی زایۆنی نەکردووە و ئەوە نیشان دەدا کە وڵاتانی ناوچە حەز بە دەستێوەردان لە ناکۆکییەکانی ناوچەدا ناکەن. بەوەشەوە ئەگەر هاوکارییەک بسەلمێندرێت، ئەوا خەیانەتێکی ئاشکرایە بە سیاسەتی وڵاتان و بەرژەوەندیی گەلانی عەرەب و ئیسلامی.
ناوبراو هەروەها لەبارەی ئاستی هێرشەکەی زایۆنی و دەسکەوتەکانی ئەو ڕژیمە وتیشی: هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران لەباری تاکتیکییەوە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرتەسک بوو و سەرەڕای بوونی ژمارێکی زۆری فرۆکە و جیهازاتی ئەلکترۆنیکیی ئاڵۆز، بە لاوازییەکانی لە بەرامبەر پەدافەندی پێشکەوتەی ئێران بە ئاشکرا دەرکەوت و پەدافەندی ئاسمانی ئێران بە باشی توانی بەرەنگاری ەئو هێرشە ببێتەوە و ئامانجەکانی ڕژیمی زایۆنی پووچەڵ بکاتەوە. ئەو ڕژیمە بە دوای ئامانجی سیاسی و هێمایینەوە بوو، نەک دەسکەوتی سەربازی؛ هەر بۆیە هێرشەکەی بەپەلە و نائاکام مایەوە.
ئەبووشەریف لەبارەی هەڵبژاردرانی شێخ نەعیم قاسم بۆ ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا جەختی کرد: هەڵبژاردرانی شێخ نەعیم لە جێگەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا پەیامێکی قورس و یەکلاکەرەوە بۆ دوژمنی زایۆنی و هاوپەیمانانی بوو و ئەو بڕیارە هیشانی دا کە بەرخۆدانی لوبنان پابەندە بە پرێنسیپەکانی و خۆی بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادە دەکات.
زیادیشی کرد: شێخ نەعیم قاسم لە وتاردانی ڕۆژی رابردوویدا بە نرخاندنی "خوازایارانی شەهیدبوون" وەک پێشەنگانی بەرەی شەڕ، ورەی خۆبەخشی و جوامێریی بەرخۆدانی لوبنانی بیر هێنایەوە و هەر ئەم ورەیە دوژمن لە هەر هەوڵێک بۆ تۆقاندن و گوشار خستنە سەر حزبوڵڵا ناهومێد دەکات.
نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە پێویستی بە بە لەخۆبۆردووییە و حزبوڵڵا بە ڕێبەریی شێخ نەعیم ئامادەیە کە پاش هەر وێرانییەک، بە هاریکاری خەڵکی نیشتمانەکەیان ئاوەدان بکەنەوە.
Your Comment