AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٩ ٠٩:٥٣

کۆنترۆڵی نەخۆشی تا 60 لەسەدی حاڵەتەکان؛

وردەکاری بەرهەمهێنانی دەرمانێکی خانەدەرمانی لە ئێران/ کەم کردنەوەی سەداسەدی نیشانەکان

وردەکاری بەرهەمهێنانی دەرمانێکی خانەدەرمانی لە ئێران/ کەم کردنەوەی سەداسەدی نیشانەکان

دەرمانی خانەدەرمانی دسترۆسێل کە تایبەتی نەخۆشەکانی پێوەندی مۆخی ئێسقانە، بۆ یەکەم جار لە جیهان لە ئێران بەرهەم هاتووە و تاڕادەیەک لە سەداسەدی حاڵەتەکاندا بووەتە هۆی کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ناسر ئەقدەمی کارگێڕی کۆمپانیای زانست بنەمای بووژانەوەی تەسکین بە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی دەرمانی خانەدەرمانی ئالۆژنیکی دسترۆسێل تایبەتی نەخۆشەکانی پێوەندی مۆخی ئێسقان لەلایەن لێکۆڵەرانی ئەو کۆمپانیایەوە وتی: دەرمانی دسترۆسێل یەکەم دەرمانی ئالۆژنیکی بەرهەمی ناوخۆیە کە دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی تاقی کردنەوەی کۆتایی، بەرهەمهێنانی بەربڵاوی ئەو دەرمانە دەستی پێکردووە و لە زستانی ئەمساڵەوە لە وڵات بڵاو دەبێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە بەرنامەکان بۆ هەناردە کردنی ئەو دەرمانە وتی: بەدڵنیاییەوە پلانمان هەیە و لەگەڵ وڵاتانی عێڕاق، دۆبەی و ... دانوستانمان ئەنجام داوە.

دکتۆر ئەقدەمی زیادی کرد: ئەو دەرمانە دەتوانێت لە کۆنترۆڵی سیستەمی ئیمەنی زۆر چالاک بێت و نیشانەکانی نەخۆشی لەناوببات و نەخۆشەکە لە مەرگ ڕزگار بکات.

News ID 52483

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha