AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٦ ٢٠:٠٩

سەرۆک کۆماری ئێران:

شەڕخواز نین، بەڵام بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین

شەڕخواز نین، بەڵام بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین

سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆی لیژنەی دەوڵەت هەڵویستی دەوڵەتی هەمبەر بە دەستدرێژکاریی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاكی ئێران شی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاماژە بە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی ئێران وتی: جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ هەموو جیهان سەرلمێندراوە و پاڵپشتانی ئەو ڕژیمە و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا، ئەگەرچی پاگەندەی مافی مرۆڤ و ئازادی دەکەن، چاویان بەڕووی کۆمەڵکوژیی دەیان هەزار ژن و منداڵ لە لایەن ئەو ڕژیمە جەنایەتکارە بەستووە.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا جەختی لە مافی وەڵامدانەوەی ئێران بەو هێرشەی ڕژیمی زایۆنی کرد و وتیشی: ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام بەرگری لە مافی گەل و وڵاتەکەمان دەکەین و وەڵامێکی گونجاو بە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی دەدەینەوە.

پزشکیان ئاماژەی بەوەش دا: دیارە ئەگەر دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی و جەنایەتەکانی درێژەیان هەبێت، ئاژاوەکان زیاتر پەرە دەستێنن و دەزانین کە ئەمریکا، بۆ خەملانی ئەو کارەساتانە ئیسرائیل هان دەدا. ئەوان ئەگەرچی بەڵێنیان پێدابووین کە لە بەرامبەر دان‌بەخۆدا گرتنی ئێمە کۆتایی بە شەڕ دێنن، بەڵام پابەندی بەڵێنەکەیان نەبوون.

News ID 52451

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha