AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٦ ٠٨:٣٣

بە ئاماژە بە شەهید بوونی چوار کەس لە هێرشەکەی ئیسڕائیل؛؛

سەرۆک کۆماری ئێران: ڕۆڵەکانی گەل گیانیان فیدا کرد بۆ وڵات

سەرۆک کۆماری ئێران: ڕۆڵەکانی گەل گیانیان فیدا کرد بۆ وڵات

سەرۆک کۆمار وێڕای سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی ڕۆڵە ئازاکانی وڵات ڕایگەیاند کە ڕۆڵەکانی ئێران لە پێناو بەرگری لە نیشتمان گیانی خۆیان بەخت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای شەهید بوونی چوار ئەندامی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنیستی و هەروەها شەهید بوونی ١٠ ئەفسەری پۆلیس و سەربازانی بنکەی پۆلیسی گۆهەرکۆ لە شاری تەفتان، لە هێرشێکی تیرۆریستی چەکدارانی نەناسراو، پزشکیان پەیامێکی ئاراستە کرد.

سەرۆک کۆمار، پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ڕۆڵەکانی ئێران لە بەرگریکردندا خۆیان بەخت کرد بۆ نیشتمان، سەرەخۆشی لە سەربازە ئازاکانی ئەرتەش و گیان لەسەر دەستەکانی هێزی سنوورەوانی و بنەماڵە جگەرسووتاوە قارەمانەکانیان دەکەم".

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: دوژمنانی ئێران دەبێ ئەوە بزانن کە ئەم مرۆڤە ئازا و دلێرانە بە بێ هیچ ترسێک بۆ بەرگری لە خاکی خۆیان ڕاوەستاون.

News ID 52437

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha