بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی بەرگری ئاسمانیی وڵات ڕايگەیاند:
سەرەڕای هۆشداریی پێشووی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە ڕژێمی تاوانکاری و نایاسایی زایۆنیستی بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر کارێکی سەربزێوانە، ئەم ڕژیمە ساختەیە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چالاکییەکی ئاڵۆزدا هێرشی کردە سەر بەشێک لە ناوەندە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام.
ڕاشگەیێندراوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەکگرتووی وڵات سەرکەوتووانە بەرپەرچی بەم کردەوە دەستدرێژییە داوەتەوە و ، زیانێکی سنووردار بە هەندێک شوێن کەوتووە، ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
هەر لەو پێوەندییەدا وێڕای بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ پاراستنی هاودەنگی و ئاشتی، داوا دەکرێت لە ڕێگەی میدیای نیشتمانییەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی پەیوەست بەو ڕووداوانە بکەن و گرنگی بە دەنگۆی میدیای دوژمن نەدەن.
Your Comment