گرووپێکی زۆربگیر و دزی چەکدار لە ڕۆژاوای ئێران تێکشا

گرووپێی زۆر بگیر و دزی چەکدار لە ڕۆژاوای وڵات لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای کرماشانەوە تێکشکێندران.

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تێکشکانی گرووپی زۆر بگیرەکان و دزە چەکدارەکان لە ڕۆژاوای وڵات هەواڵی دا.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەم گرووپە لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پارێزگای کرماشانەوە لە ناو چووە، وتی: کەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبیلە دزراوەکان کە بێ ژمارەش بوون، تەقەی ئاسمانی بە شیوەی بەردەوام بە مەبەستی دروست کردنی ترس لە شەودا، دانانی نیشانە لە بەر دەرکەی ماڵەکاندا وەکوو پڕوپاگەندە بۆ دزیەکانی داهاتوو و ... لە کارەکانی ئەم گرووپە دزییە بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: لە ئەم ئۆپراسیۆنەدا سەرکردەی گرووپەکە پاش ڕاکردن، دەستگیر کرا و هەروەها ٤ ئەندامی ئەم باندە دەستگیر کران.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتە شەڕاشوانەکەی ئەم گرووپە وتی: تەقە کردن و بریندار کردنی ٤ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیێک لە کارەکانی ئەم کەسانەیە.

وتیشی: ٤٠ بنەماڵە کە کەلوپەلیان دزرابوو و ئەم کەلوپەلانە بۆ پارێزگاکانی لوڕستان، تاران، هەمەدان و ... گوازرابوونەوە، دەستیان بە کەلوپەلەکانیان گەیشتووه‌ته‌وه‌.

News Code 5238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =