AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢ ١٢:٤٤

پزشکیان لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ئێتیۆپی:

هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئێران، وەڵامی چاوەڕوان نەکراوی بەدواوە دەبێت

هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئێران، وەڵامی چاوەڕوان نەکراوی بەدواوە دەبێت

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئێران ،وەڵامی یەکلایی و چاوەڕوان نەکراوی بەدواوە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە درێژەی بەرنامەکانی لە ڕووسیا، لە دیداری بەڕێز ئابی ئەحمەد سەرۆک وەزیرانی ئێتیۆپی، بە وتنی ئەوەی کە من بە دروشمی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی ناوخۆیی و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ جیهان هاتمە سەر دەسەڵات، ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە هەمان ڕۆژی یەکەمی چالاکی فەرمی منەوە بە تیرۆری شەهید هەنیە وەکوو میوانی فەرمیمان بووە هۆی دروست بوونی کێشە لە ڕێگای گەییشتن بە ئامانجەکانمان.

هەروەها وتیشی کە ئێران بە هیوان ئاگربڕ لە غەززە دانی بەخۆدا گرت بەڵام بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان بووە هۆی وەڵامی ئێمە هەمبەر ئەو ڕژێمە.

پزشکیان پاڵپشتییەکانی وڵاتە ڕۆژاواییەکانی لە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل کاریگەر وەسف کرد و وتی: ئەگەر ئیسرائیل هەڵە بکات و هەر هەوڵێک لە دژی ئێران ئەنجام بدات، وەڵامی یەکلایی و چاوەڕوان نەکراو وەردەگرێت. ئێمە بە هیچ لەونێک حەزمان لە پێکدادان و ئاڵۆزی لە ناوچەکە نین و پێشوازی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەکەین، بەڵام هەوڵەکانی ئیسرائیل ڕێک بە ئامانجی کێشانی ناوچەکە بەرەو شەڕە، بۆیە پێویستە کە وڵاتانی دیکە بەتایبەتی ڕۆژاوا، ئەو ڕژیمە کۆنترۆڵ بکەن.

News ID 52368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha