بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "تایمزی ئیسرائیل"، وەزارەتی دادی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد کە ٧ ئیسرائیلیی بە تۆمەتی سیخۆری بۆ ئێران و وێنەگرتن لە ناوەندە سەربازییەکان و کۆکردنوەی زانیاری لە بنکەکانی ئەرتەش و لەوان بنکەی ئاسمانی نواتیم و ڕامات دەیڤید، بنکەی تلاڤیڤ، پەدافەندی گومبەزی ئاسنین، بنکەی ڕاهێنانی گوڵان و چەندین بنکە و سایتی تری ئەو ڕژیمە دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاگەیێندراوی دادستێنی، ئەو ٧ کەسە خەڵکی حەیفا و شارە باکوورییەکانی تری فەلەستینی داگیرکراو.
Your Comment