ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئیسماعیل سەوابتە بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە غەززە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ئەوەی کە دۆخی یارمەتی مرۆڤدۆستانە چۆنە و چەندە ئەو یارمەتیانە دەگەنە دەستی خەڵکی غەززە وتی: داگیرکەران بەدوای کوشتوبڕ و کۆمەڵکوژی لە غەززە و کۆچاندنیان لە ڕێگای برسی هێشتنیان و دزین و دەستگیر کردن و ڕووخانی ماڵەکانیانن.
هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گەڵاڵەی ژێنراڵەکان یان جودا کردنەوەی بەشی باکووری غەززە لە بەشی باشووری ، وتی: باکووری غەززە قەیرانێکی بێ وێنە ئەزموون دەکات کە بە هۆی جودا کردنی ئەو ناوچە لە باشووریەتی. ئەو هەوڵە بۆ پەرەپێدان بە برسیەتی و کۆچاندنی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچە باکوورییەکان بۆ ناوچە باشووریەکان و دواتر بۆ میسرە کە گەورەترین پیلانی ئەمریکی ئیسرائیلییە کە لە دژی غەززە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا لە شەڕی غەززە، زیاتر لە 177 هەواڵنێر و ڕۆژنامەڤان شەهید بوون و 396 کەسی دیکەش بریندار بوون و هەروەها 36 هەواڵنێریش دەستگیر کراون و هێرشەکان بۆ سەر هەواڵنێرەکان هەر درێژەی هەیە.
ئیسماعیل سەوابتە لە بارەی ئەوەی کە شێوەی چالاکی نەخۆشخانەکان چۆنە و ئایا دەرمان و جیهازات دەگاتە ئەوێ ، وتی: ئیسرائیل لە کردەوەدا دەیەوێت سیستەمی تەندروستی غەززە بەتایبەتی لە پارێزگا باکوورییەکان و غەززە لەناو ببات. ئەوان زیاتر لە 34 نەخۆشخانەیان ڕووخاندووە و تەنیا یەک نەخۆشخانە لە ناوەندی پارێزگا چالاکی دەکات کە زۆر بچووکە و فریای خزمەتوگازاری بە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسێک کە لەوێ ژیان دەکەن نیەتی.
Your Comment