بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێک بۆ "المیادین"، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی، جەختی کرد: کاردانەوەی ئێمە بە هەر جۆرە هێرشێک لە لایەن دوژمنان بەڕادەیەک گرژ و قورس دەبێت کە پێی ڕاچڵەکێن.
ئەمیر دەریادار ئێرانی بە ئاماژە بەوەی کە هەڕەشەی دوژمنا بە هۆی لاوازییانە، وتی: لە دەیەکانی ڕابردوودا بەرەوڕووی هەڕەشە و پیلان و گەمارۆی جۆراوجۆریان بووینەتەوە و بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەیان.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتیشی: هەر وەک ڕێبەری ئێران فەرموویان کە نابێ ئیحساسی هەڵسوکەوت لەگەڵ جموجۆڵی دوژمنان بکەین، کاردانەوەمان ژیرانە و هەڵسەنگێنەرانە و لە کاتی خۆیدا دەبێت.
Your Comment