بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا دانانی وێنەی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی عێراق لە میدیایەکی زایۆنی وەک ئامانجی تیرۆری ئەو ڕژیمە بە توندی ئیدانە کرد.
لە پەیامەکەی حەکیمدا هاتووە: ئەو هەڵمەتە هاندانی بە ئانقەستی هەستی ملیۆنان موسڵمانە کە مەرجەعی ئایینی بە هێمای یەکگرتوویی و میانەڕەوی دەزانن.
حەکیم بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵ بۆ تێوەردانی مەرجەعی باڵای ئایینی لەو هەڕەشە میدیاییانەدا پێشێلکردنی ئاشکرای کەسایەتییەکە کە هێمای حیکمەت و نەرمونیانی و کۆڵەکەی ئەمنی عێراق هەموو ئۆمەی ئیسلامییە، ڕایگەیاند: ئێمە هەمبەر بە پاشهاتی قورسی ئەو هەڵمەتە کە مومکینە ڕووداوی کارەساتباری بۆ ئاسایش و هێمنیی ناوچە بەدواوە بێت، هوشدار دەدەین و داوا لە کۆمەڵگای جیهانی و میدیایی دەکەین کە ئەم هەڵمەتە پڕمەترسییە ئیدانە بکەن.
Your Comment