بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورتەزا سەفەری وتی: شوێنی بۆردوومانی کیمیایی "ڕەشەهەرمێ"ی سەردەشت و شوێنی شەهیدبوونی شەهید برووجێردی لە سێڕییانی محەمەدیار-نەغەدە لە دانیشتنی ئەمدواییەی ئەنجومەنی تۆماری وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکاندا تۆمار کرا.
وتیشی: ڕەشەهەرمێ سەر بە شاری سەردەشت و لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقە کە لە پووشپەڕی ١٣٦٦ کەوتە بەر شاڵاوی کیمیایی بەعس و ٩ کەس لە دانیشتووانی لەو هێرشەدا شەهید بوون و هەروەها لە جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی شەهید بروجێردی لە کاتی ڕێکخستنی پێشمەرگە موسڵمانەکان لە سەر سێڕێیانی محەمەدیار-نەغەدە بە تەقینەوەی مین شەهید بوو و هەر لەو شوێنە هێمایەکی یادمانی بۆ چێکراوە.
سەفەری ئاماژەی بەوەش دا: تا ئێستا هاوپەیوەند بە میراتی بەرگری پیرۆز ٦ شوێن لە پارێزگای ورمێ و لەوان شوێنی ئۆپەراسیۆنی نەسری ٧ لە بۆلفت و دۆپەزەی سەردەشت، شوێنی شەهیدبوونی مەهدی و مەجید زەینەدین لە سەردەشت، شوێنی شەهیدبوونی ئەمنی لە دێستانی موکریانی مەهاباد، یادمانی شەهیدانی تەمەرچینی پیرانشار، گوڵزاری شەهیدانی شنۆ و گوڵزاری شەهیدانی پۆلدەشت لە ڕێزی ئاسەواری نیشتمانی تۆمار کراون.
Your Comment