بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەیامێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كرد و ڕایگەیاند: ئەوە چەندین ساڵە هەڵبژێردراون و مۆڵەتدراون، وامانزانی دڵسۆزی دەكەن، بەڵام سەرەنجام ئەوەبوو كە ئێستا هەن و وڵاتتان دابەش كرد، خۆتان دابڕیوە لە هەموو دنیا و لەناو خۆتاندا شەڕتانە لەسەر كولێرە و كورسی .
وتیشی: میللەتان دابەشكردووە و ناعەدالەتی پەرەی سەندووە لە هەموو كایەكانداو گەنج ئاوارە بووە و ئاوارە ئەكرێت و چەندین كەموكوڕی دیكە بەرۆكی كۆمەڵگەی گرتووە.
ڕاشیگەیاند: لەپاش ٣٠ ساڵ لە حوكمڕانیتان بەداخەوە ئەم هەموو سامان و سەروەتە سروشتیەی كە هەیە بەهەدەر دراوە و ناتوانن ئاوی پاك و كارەبا و نەوت “كە هەموو كوردستان نەوتە” دابین بكەن، زستان بە سەرما و هاوین بە گەرما خەڵكی تووشی نارەحەتی ئەكەن، لەدوای ١٠٠ساڵ لە قوربانی گەلەكەمان كە هاتنە خوارەوە لە شاخ میللەت چاوەرێی خۆشگوزەرانی بوو، بەڵام پێچەوانەكەی دەرچوو.
Your Comment