AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٩ ١٢:٣٧

هاوپەیوەند بە هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل:

فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: چاوەڕوان بن

فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: چاوەڕوان بن

فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: بەدڵنیاییەوە خوێنی سەید حەسەن نەسروڵڵا بەهێزتر و بەگوڕتر لە خودی سەید حەسەن ئیسرائیل لەناو دەبات و ئێوە گەنجان بەدڵنیاییەوە ئەوە بە چاوی خۆتان دەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش سەبارەت بە هەوڵی تیرۆری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە و کەشی سیاسی و مێدیایی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بەشێک لە قسەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل ئۆپرراسیۆنی دەروونییە کە دەیانەوێت بۆ ئاغاکانی خۆیان و خەڵکی خۆیان سەرکەوتنەکانیان نیشان بدەن . بەشێکی تر لە قسەکانیان بە بۆنەی پێوەری مادییە کە ئەوان بۆ خۆیان هەیانە و لێکدانەوەگەلێکیان هەیە و ساڵەهایە لێکدانەوەی هەڵە دەکەن. بەڵام هەر ڕۆژ ئیسرائیل زیاتر بەرەو لەناوچوون دەڕوات.

ناوبراو درێژەی دا: ئەزموونی ئێمە ئەوەیە کە کاتێک کە خوێنی شەهید دەڕژێت، هەزاران ئەوەندەی خودی شەهیدەکە بەهێزتر و بەگوڕتر کاریگەری دەبێت. بەدڵنیاییەوە خوێنی سەید حەسەن نەسروڵڵا بەگوڕتر لە خۆی ئیسرائیل لەناو دبات و ئێوە گەنجان بەدڵنیاییەوە ئەوە بە چاوی خۆتان دەبینن.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەوەی کە ئیسرائیلییەکان بۆچی ئاوەها تێچوویەکیان کرد، وتی: بە بیری هەڵەی مادی خۆیان وا بیر دەکەنەوە بە ئەو کارانەوە سەردەکەون بەڵام گۆڕی خۆیان قووڵتر کردووەتەوە.

فەرماندەی گشتی ئەرتەش سەبارەت بە کاردانەوەی ئێرا و بەرەی بەرخۆدان بە تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: چاوەڕوان بن.

مووسەوی سەبارەت بە دۆخی حزبوڵڵا دوای شەهید بوونی نەسروڵڵا وتی: هیچ کات ئاڵای حزبوڵڵا نەهاتووەتە خوارەوە و بە خوێنی هەر شەهیدێک ئاڵاکەی بەرزتر بووەتەوە و سبەینێ لە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت.

News ID 51974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha