AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٨ ١٤:٤١

شەهید و بریندار هەیە؛

ئیسڕائیل بە خەستی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆردومان دەکات

ئیسڕائیل بە خەستی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆردومان دەکات

بەهۆی هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان لانیکەم ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە شارۆچکەی زەبود لە ناوچەی بەکاعەی باکووری ڕۆژهەڵاتی لوبنان، ١٠ کەس کوژران.

هەروەها ڕژێمی داگیرکەر شارۆچکەکانی عیتا شەعب، باریش، ئەلمەجەدل، ئەلقاسمیە، کۆتریە ئەلروز، سەلا، مەعروب و عیناثا لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.

هەروەها دوو شارۆچکەی بەلەت و شەقرە لە باشووری لوبنان بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوردۆمان کران.

بەشێک لە میدیاکان باسیان لە شەهیدبوونی کەسێک و برینداربوونی دوو کەس لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی عەبا لە باشووری لوبنان کرد.

هەروەها ئۆتۆمبیلێک بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی "عیەت" لە ڕۆژئاوای بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان کرایە ئامانج.

هەروەها دوو شارۆچکەی تەمەنین و ئەلنبی شیت لە ناوچەی بێکاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر.

News ID 51957

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha