بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەسەر پردى موعەلەق لە بەغدا، خۆپیشاندانى لایەنگرانى حەشدى شەعبی و شیعەکان دژ بە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و شەهید کردنی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتى حزبوڵا بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران دەیانەوێت بچنە ناوچەى سەوز و هێرشبکەنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا.
خۆپیشاندەران دروشمى جیاواز دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێنەوە و وێنەى حەسەن نەسروڵایان بەرزکردووەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان پێنادەن بپەڕنەوە بۆ ناوچەى سەوز.
![خۆپیشاندان لە بەغدا دژی ئیسڕائیل خۆپیشاندان لە بەغدا دژی ئیسڕائیل](https://media.mehrnews.com/d/2024/09/28/3/5181364.jpg?ts=1727552933326)
لە بەغدا خۆپیشاندان دژ بە هێرشەکانى سەر لوبنان و شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵا دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران دەیانەوێت بچنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا.
News ID 51946
Your Comment