AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ١٠:٤٨

سەید عەباس عێراقچی:

جیهان ئەبێ یەکگرتوو لە دژی ئیسرائیل ڕاپەڕێت و ڕایبگرێت

جیهان ئەبێ یەکگرتوو لە دژی ئیسرائیل ڕاپەڕێت و ڕایبگرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران دوای لێدوان لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش بە ئامادەبوون لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: جیهان ئەبێ هەستێتەوە و ئەو دێوزمە خوێنخۆرە کە کەمتر لە هیلتر نییە، ڕابگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دوای لێدوان لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: نزیک بە یەک ساڵە کە ئیسرائیل هەڵمەتی کۆمەڵکوژی خۆی لە دژی گەلی فەلەستینی دەست پێکردووە. زیاتر لە 200 هەزار کەس کوژراو، بریندار یان ون بوو هەیە و بە گشتی غەززە بووەتە خۆڵەمێش.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ هەوڵێکی بۆ ڕاگرتنی ئەو کوشتوبڕە ئەنداوە. بۆچی؟ چونکوو ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی هیچ بایەخێک نادەنە گیانی خەڵکی ناوچەکەی ئێمە و ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

عێراقچی وتی: ئیسرائیل ئەوەندە لە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا ملهوڕ بووە کە ئێستا هێرش دەکاتە سەر لوبنان، تەنیا چەند کاتژمێر لەمەوپێش کاتێک کە نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان خەریکی لێدوان بوو و هەموو ناوچەکەی بە توندوتیژی زیاتر دەخستە بەر هەڕەشەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشێکی بێ وێنەی کردە سەر ناوچەیەکی نیشتەجیی لە بەیرووت و حەوت باڵەخانەی خاپوور کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ زۆربەی بەرپرسانی وڵاتەکان لە کاتی لێدوانەکەی نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت، بەڵام من پێم وایە کە جیهان ئەبێ یەکگرتوو هەستێتەوە و ئەو دێوزمە خوێنخۆرە کە هیچ کەم لە هیتلەر نییە، ڕابگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ئەمریکا لە ئەو جەنایەتە هاوبەشە. بەسە کە چاوێک لە پاڵپشتی سەربازی و دارایی ئەمریکا لە ئیسرائیل بکەین. لە راستیدا خەڵکی موسڵمان لە فەلەستین و لوبنان بە چەکی ئەمریکی دەکوژرێن.

عێارقچی لە کۆتاییدا وتی: ئێمە هاودەردی و هاوڕێیەتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی لوبنان ڕادەگەیێنین، کۆماری ئیسلامی بە هەموو توانیەوە لە پاڵ لوبنان و بەرخۆدان دەبێت.

News ID 51921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha