AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٥ ١٤:٢٧

لە کۆتایی سەفەری نیۆیۆرک؛

سەرۆک کۆماری ئێران: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی گەورەترین تیرۆریستەکانن

سەرۆک کۆماری ئێران: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی گەورەترین تیرۆریستەکانن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی گەورەترین تیرۆریستن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی گەورەترین تیرۆریستن چونکە بەو کەرەستە و دەسەڵاتەی کە هەیانە، خەڵکی بێتاوان لەناو دەبەن.

مەسعوود پزشکیان ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای کۆتایی هاتنی سەفەرەکەی بۆ نیویۆرک وتی: لەو سێ ڕۆژەی لێرە بووین، لەگەڵ سەرۆکی زیاتر لە ١٥ وڵات وتووێژمان هەبووە و لە زۆربەی ئەو وتووێژانەشدا پرسەکانی غەززە و فەلەستین و لوبنان تاوتوێ کران.

وتیشی: ئیسرائیل و ئەوانەی پشتگیری دەکەن بە شێوەیەکی دڕندانە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دژی تیرۆرن.

ناوبراو زیادی کرد: ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی گەورەترین تیرۆریستن، چونکە بە ئاسانی خەڵکی بێتاوان لە غەززە و لوبنان بۆردومان دەکەن و بەو کەرەستە و دەسەڵاتەی کە هەیانە ماڵ و حاڵی خەڵک وێران دەکەن.

جەختیشی کرد کە ڕێگاکانیان داخستووە و ڕێگە نادەن ئاو و خواردن و دەرمان بگاتە دەستیان.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دیدارەکانی لە پەراوێزی ئەم لوتکەیە وتی: دیدارێکمان لەگەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا، ئەندامانی ڕاگەیاندن، سیاسەتمەدارانی ئێرانی و توێژەرانی ئامادەبوو لە ئەمریکا هەبوو، لەگەڵ دوو دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمریکیش گفتوگۆیەکمان هەبوو. سەرۆک کۆمار زیادی کرد: لە کۆبوونەوەی گشتیدا وتارێکم پێشکەش کرد و بۆ ماوەی ٥ خولەک

. جگە لەوەش وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ هاوتاکانی کۆبووەوە و قسەی کرد

News ID 51893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha