AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٤ ١٨:٢٥

چرکە بە چرکە لەگەڵ دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی؛

مووشەکی فادی 3ی حزبوڵڵا کارخانەی ماددەی تەقەمەنیی "زەخرۆن"ی پێکا

مووشەکی فادی 3ی حزبوڵڵا کارخانەی ماددەی تەقەمەنیی "زەخرۆن"ی پێکا

مووشەکبارانی مۆڵگە سەربازییەکانی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە لایەن هێزەکانی حزبوڵڵا بە توندی بەردەوامە و بۆ ساتێک دەنگی ئاژیری مەترسی لە فەلەستینی داگیرکراو بەهۆی هێرشی مووشەکی بەرخۆدانی ئیسلامی ناوەستێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هاوکات لەگەڵ درێژەی هێرشی دڕندانەی فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی لوبنان، وەڵامی مووشەکی حزبوڵڵا بەو هێرش و دستدرێژییانە بەردەوامە.

پەدافەندی حزبوڵڵا فرۆکە جەنگییەکانی زایۆنی ڕاو نا

حزبوڵڵائ لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیی بەرخۆدانی ئیسلامی لە بەرامبەر فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆمنی هەواڵی دا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: لە پێناو پاڵپشتی لە گەلی پاوەجێی فەلەستین لە کەرتی غەزە و پاڵپشتی لە بەرخۆدانی دلێرانە و بەڕیزیان و لە پێناو بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی، یەکەکانی پەدافەندی ئاسمانی بەرخۆدانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی سێپتامبێری 2024 بە چەکەمەنی گونجاو بەرەنگاری 2 فرۆکەی جەنگیی هێرشکەر بۆ سەر شارۆچکەکانی حەولا و میسەلجەبەل بۆتەوە و ئەو 2 فرۆکەی ناچار لە هەڵاتن لە ئاسمانی لوبنان کردووە.

مووشەکبارانی کارخانەی تەقەمەنی لە "زەخرۆن" بە فادی 3

بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان کارخانەی ماددەی تەقەمەنیی لە ناوچەی زەخرۆن بە مووشيکگەلی فادی 3 ژردە ئامانج و هاوکات بە فادی 1، شارۆچکەی مۆتسکینی مووشەکباران کرد.

هاوکات دەنگی ئاژیری مەترسی لە کەریاتی شەمۆنا و جەلیلی ڕۆژئاوا دەبیسترێت.

میدیای زایۆنیی کان بەڵام ئیدعای کرد: ئەرتەشی ئیسرائیل دوو یەکەی پاڵپشتی خۆی بانگهێشتی بەرەی باکوور کردووە.

هێرشی قورسی مووشەکی بۆ سەر حەیفا

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە کەمێک پێش ئێستا ڕۆژهەڵاتی حەیفا بە توندی لە لایەن بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنانەوە مووشيکباران کراوە.

نەبتییە بۆردوومان کرا

فرۆکە جەنگییەکانی زایۆنی هاوێری نەخۆشخانەی نەبتییەیان کردە ئامانج و سەرچاوەگەلی لوبنانی لە زیانکەوتن بەو نەخۆشخانەیە هەواڵیان دا.

هاوکات ئەرتەشی زایۆنی پەلاماری ناوچەی نەبتییە لە باشووری لوبنانی دا و وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە شەهیدبوونی 2 کەس و بریندابوونی 27 کەس لەو هێرش بۆ سەر شارۆچکەی تەبنین لە باشووری لوبنان هەواڵی دا.

لە هێرشی بۆ سەر بێنی جەبیل‌ـیش 3 کەس شەهید بوون و هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی جۆن‌ـیش 4 شەهید و 7 برینداری بەدواوە بوو.

مووشەکی فادی 3ی حزبوڵڵا کارخانەی ماددەی تەقەمەنیی "زەخرۆن"ی پێکا

درێژەی هێرشی دڕندانەی زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان

کەناڵی "المیادین" لە باشووری لوبنان لە درێژەی هێرشە دڕندانەکانی فرۆکەگەلی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئەو ناوچەیە هەواڵی دا.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی ناوچەگەلێکیان لە حەداسا، یاتر و عەیتەلجەبەل کردۆتە ئامانج.

هێرش بۆ سەر جەیە بۆتە هۆی خاپووربوون و داخرانی گەورەڕێی نێودەوڵەتی لەو کەرتەدا.

فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیم ی زایۆنی هەروەها بۆ چەندین جار بوقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان بۆردوومان کرد و لەو هێرشانەدا شارەکانی بەعلبەک، دوورس، جەماڵییە، بریتاڵ، خزر، ئەمهەز، شەعس و ڕێگەی نەحلەیان پێکاوە.

هاوکات ناوچەکانی حەوش ڕافقە، ڕیاق، سەرعەین و لەبوەش کراوەتە ئامانج و جگە لەوانە، ناوچەگەلی مەنسووری، حەبووش، مەعرەکە، عەین قانا و عەبا لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنییەوە بۆردوومان کراون.

مووشەکی فادی 3ی حزبوڵڵا کارخانەی ماددەی تەقەمەنیی "زەخرۆن"ی پێکا

هێرشی مووشەکی عزبوڵلا بۆ سەر تلاڤیڤ بۆ یەکەمجار

لە لایەکی ترەوە ڕادیۆی ئەرتەشی زایۆنی لە یەکەمین هێرشی مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر تلاڤیڤ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی "الجزیرە"، رادیۆی ئەرتەشی زایۆنی کەمێک پێش ئیستا لە یەکەمین هێرشی مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر تلاڤیڤ هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند کە سیستەمی مووشەکیی فەلاخونی داوود بۆ پێوشوێن‌گرتنی مووشەکە بالستییەکانی حزبوڵڵای لوبنان چالاک کراوە.

ئەو ڕادیۆیە ئیدعاشی کرد کە مووشەکی بالستیکیی حزبوڵڵا کە ڕووی لە تلاڤیڤ بووە بە سیستەمی مووشەکی فەلاخونی داود پێوشوێن گیراوە.

میدیاگەلی عێبریش لە هەڵاتنی زیاتر لە یەک ملیۆن زایۆنی بۆ پەناگاکانی تلاڤیڤ دوای بەرزبوونەوەی ئاژیرەکانی مەترسی هەواڵیان دا و بە گوێرەی ئەو میدیایانە دەنگی ئاژیرەکانی مەترسی لە نەتانیا، شارۆن و لە قووڵایی حەیفەر لە باکووری تلاڤیڤ هاوکاتی بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوە لە شارۆن و گوش‌دان، بەرز بۆتەوە.

گرنگترین بنکەی سیخۆریی "ئیسرائیل" لە ژێر ئاگری مووشەکی حزبوڵڵا

میدیاکانی زایۆنی لە کرانە ئامانجی بنکەی سەربازیی گلیلۆت لە لایەن حزبوڵڵای لوبنان و وەستانی هاتوچۆی فرۆکەکان لە فرۆکەخانەی بێن گۆروین هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی "المیادین"، میدیا عبیرییەکان ئاشکرایان کرد کە بەپێی هەواڵە ناردراوەکان، حزبوڵڵای لوبنان بنکەی گلیلۆتی کردۆتە ئامانج.

بنکەی سەربازیی گلیلۆت یەکێکە لە گرنگترین و ستراتژیترین مۆڵگە سیخۆری-سەربازییەکان لە سەرتاسەری سەرزەوینی داگیرکراوە کە ژێرخانە سەرەکییەکانی سیخۆری تلاڤیڤ لەو جێگر کراوە.

هائارتس: 40 هەزار هێزی بەرخۆدان چاوەروانی ئاماژەیەکی نەسروڵڵان

لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارتس ئاماژە بە نیگەرانیی زۆری تلاڤیڤ لە ئامادەبوونی 40 هەزار هیزی بەرخۆدان لە سووریا، عێراق و یەمەن لە گوڵانی داگیرکراوی سووریا کرد.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە 40 هەزار هیزی بەرخۆدان لە سووریا، عێراق و یەمەن خۆیان گەیاندۆتە بەرزاییەکانی گوڵانی داگیرکراوی سووریا و چاوەروانی ئاماژەیەکی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی لوبنان بۆ شەڕ لە دژی ڕژیمی زایۆنین.

هائارتس بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمنیی ڕژیمی زایۆنی نووسی کە هەلومەرجی ئەو ناوچەیە جێی نیگەرانییە و ئامادەبوونی ئەو هێزانە پرسێکی مەترسیدار بە ئەژمار دێت.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە جێگربوونی ئەو هێزانە بە واتای ئەوەیە کە ڕەنگە شەڕی ڕژیمی زایۆنی ببێتە شەڕی ناوچەیی زۆر بەربڵاوتر.

دامودەزگایەکی ئەمنی لە ڕژیمی زایۆنیش ئاشکرای کرد کە حزبوڵڵا هەڵگری توانستگەلێکە کە دەتوانێ هەڕەشە بخاتە سەر مەیدانە دەریایی و ئابوورییەکانی ئەو ڕژیمە. ئەو حزبە هەروەها توانای تەقاندنەوەی 100 هەزار مووشەک بۆ کردنە ئامانجی سەرزەوینە داگیرکراوەکانی هەیە.

ژمارەی مووشەکی هاویشتراوی لوبنانی بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان ڕێکوردی شکاند

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی "الجزیرە"، میدیا عێبرییەکان دانیان بە هاویشتنی زیاتر لە 400 مووشەک لە لایەن حزبوڵڵاوە بەرەو مۆڵگەکانی ڕژیمی زایۆنی، تەنیا لە ماوەی یەک ڕۆژدا هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ڕێژەی باسکراو زۆرترین ژمارە مووشەکی هاویشتراو لە لایەن حزبوڵڵا لە دەسپێکی شەڕ لە دژی دوژمنی زایۆنی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بووە.

هیزەکانی بەرخۆدانی لوبنانی لەمدواییەدا و بە هێرشی مووشەکیی پەیتا پەیتایی توانیویانە فرۆکەخانەی سەربازیی مەجیدو لە ڕۆژئاوای شاری عەفولە لە باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان و فرۆکەخانە و بنکەی سەربازیی ڕامات دەیڤید لە باشووری حەیفا بکەنە ئامانج.

مووشەکی فادی 3ی حزبوڵڵا کارخانەی ماددەی تەقەمەنیی "زەخرۆن"ی پێکا

News ID 51882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha