بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە زەنگی مەترسی لە ٢٠ ناوچەی باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە تبریاسەوە تا سەفەد لێدراوە و چەندین مووشەک بەر ناوچەی ئەلجەلیل کەوتووە.
ڕادیۆی ئەرتەشی ڕژیمی داگیرکەر هەروەها دانی بەوەدا نا کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی مووشەکەکانی حیزبوڵڵا لە نزیک گوندی ئەلشەجەرە ئەلموهاجرە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو لانیکەم ٥ زایۆنیستی بریندار بوون.
ئاسمانی شاری داگیرکراوی سەفاد بۆتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان مووشەکەکانی حزبوڵا و قەڵغانی ئاسنینی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوەندی فریاگوزاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماری نوێی هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنانی خستەڕوو.
لە بەیاننامەی ئەم ناوەندەدا هاتووە: هێرشەکانی دوژمنی ئیسرائیلی بۆ سەر شارۆچکە و گوندەکانی باشوور، بووەتە هۆی شەهیدبوونی 356 کەس و برینداربوونی 1246 کەس.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند: لەنێو شەهیدان و بریندارەکاندا منداڵ و ژن و هێزەکانی فریاکەوتنیش هەن.
لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی لوبنان لە بارەی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک کەس و وێرانکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوونی لە بێکاعەی ڕۆژئاوا لە باشووری لوبنان بڵاویکردەوە.
سەرچاوە لوبنانییەکان گرتەی ڤیدیۆیی یەکەم ساتەکانی بۆردومانی شارۆچکەی ئەلخەرێبیان لە باشووری لوبنان بڵاوکردەوە.
داگیرکەران نەخۆشخانەی ئیتالیایان لە شارۆچکەی تیر لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد.
داگیرکەران شەقامی سەرەکی باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد.
سەرچاوەگەلی میدیایی لە هێرشی قورسی مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان و بیستنی دەنگی تەقینەوەکان لە حەیفا هەواڵیان دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سەرزەوینە داگیرکراوەکان ئەوڕۆ بوونە ئامانجی هێرشی قورسی مووشەکیی حزبوڵڵا لە لوبنانەوە.
میدیاگەلی زایۆنی ددانیان بەوەدا نا کە مووشەکە قورسەکانی حزبوڵڵا بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان "کریوت" و "جەلیل" هاویشتراون.
هاوکات دەنگی تەقینەوەگەلێکی گرژ و توند لە باشووری حەیفا بیستراوە و سەرچاوەکانی هەواڵ لە لەڕینەوەی "حەیفا"، "تەبەریا" و "سەفد" هەواڵیان دا.
هەندێک سەرچاوەی میدیایی زایۆنیش ئاماژەیان بە کرانە ئامانجی مووشەکیی ناوچە داگیرکراوەکانی "هەعیمەک" و "کەریاتی تەبعون" دا.
جگە لەوە، دەنگی ئاژیری هوشدار لە ناوچەگەلێکی بەربڵاوی جەلیلی سەروو و خواروو تا مەرج بنی عامر و کەرمل لە باشووری حریفا بیستراوە.
ئینجا بە هۆی پێکانی مووشەکیی ناوچەی داگیرکراوەی "عین زیتیم" لە باکووری "سەفد"، لەو ناوچەیەدا ئاگر کەوتۆتەوە.
هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ لە کرانە ئامانجی ناوچە داگیرکراوەکانی "کادیتا"، "بیریا"، "یەکیم"، "تەیفوون"، ناوچە پیشەسازیی "یوکنەعام"و هاوێری "عەفوولە" بە مووشەکی هاویشتراوە لە لوبنانەوە هەواڵیان دا.
بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی کەمێک پێش ئێستا ناوچەی مازی لە زاحییەی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنانی کردە ئامانج.
هاوکات میدیای زایۆنیی هائارتس ئیدعای کرد کە ئامانجی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لەو هێرشە بۆ سەر بەیرووت، تیرۆری "عەلی کەرکی" فەرماندەی بەرەی باشووری حزبوڵڵا بووە.
Your Comment