ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕۆژی پێنجشەممە 27ی فێڤرییە وەک سەرۆک و دامەزرێنەری زیندانیی پەکەکە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی کراوە و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتی مێژوویی داواکارییەکەی، جەختی لە هەڵوەشاندنەوە و چەک دانانی پەکەکە کرد.
ئەم داواکارییەی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ڕوو لە هەنگاوی یاسایی و سیاسی و فەرهەنگی نانی گەلی کورد، بواری پێویست بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرە و سەرمایەدانەریی دەوڵەتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەخساندووە. لەمناوە بەیاننامەی ئۆجەلان نە تەنیا کوردەکانی تورکیا و عێراق، بەڵکوو بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کوردەکانی سووریا و هێڵی سنووریی ئێرانیشی تێوەگلاندووە. لەو سۆنگەوە لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هەوڵ دەدەین وەڵامی 5 پرسیار و پرسی هاوپەیوەند بەو بەیاننامەیە بدەینەوە:
1. ئۆجەلان کێیە و بۆ لێدوانەکانی گرنگن؟
عەبدوڵڵا ئۆجەلان یان "سەرۆک ئاپۆ" سیاسەتوان و تیۆریدارێژەری کورد لە ساڵی 1978 لە میانەی شەڕی ساردی و لە ژێر کاریگەریی ئەندێشەی مارکسی، پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراند و لە ساڵی 1984 بڕیاری شەڕی چەکدارانەی دا و لە 15ی فێڤرییەی 1999ـهوە تا ئیستا لە زیندانی ئیمرالی تورکیادا زیندانییە.
2. بۆ سەرکردەی کوردەکانی تورکیا دەستی لە شەڕی چەکدارانە هەڵگرتووە؟
پێدەچی پاش چەندین دەیە خەباتی چەکدارانە، ئۆجەلان بەپێی گۆرانکارییەکان لە تەکوزیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەو باوەڕە گەیشتووە کە هەر جۆرە دوژمنییەک لەگەڵ ئەنقەرە بە زیانی پەکەکە بێت و بڕیاری داوە لە ڕێگەی خەباتی سیاسی-مەدەنییەوە درێژە بە مانەوەی گرووپەکەی بدات. هاوکات هەندێک لایان وایە کە ئەو دەیەوی لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا میراتی "ئاشتی" لە خۆی بەجێ بێڵێت و ببێتە بەربژێری نۆبلی ئاشتی.
3. ئەم بانگەوازە چ کاریگەرییەکی لەسەر چالاکیی گڕووپە کوردەییەکانی ئێران و سووریادا دەبێت؟
ئاشکرایە کە سەرەڕای پێگەی باڵای ئۆجەلان لای لایەنگران و گرووپە کوردییەکاندا، هێشتا هەموو لایەنەکان متمانەیان بەو نییە و درێژە بە ڕێگای خۆیان دفەدەن. لەو سۆنگەوە ڕای جیاوازی نێوان ڕێبەرە جۆراوجۆرەکانی کورد لەگەڵ ئۆجەلان یان خۆدزینەوە لە فەرمانی ڕێبەرێکی زیندانیکراو هەست پێدەکرێت. بۆ وێنە مەزلوول کۆبانی سەرۆکی هەسەدە، وێڕای ئیجابی هەڵسەنگاندنی پەیامەکەی ئۆجەلان، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەو بانگەوازە بۆ هەڵوەشانەوەی یەپەگە و چەکدانانی گرووپە کوردییەکانی سووریا نییە. بەوەشەوە کۆبانی دڵخۆش بوو کە ڕاپەڕاندنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بیانووەکانی تورکیا بۆ پەلاماردانی سووریا کەم دەکاتەوە. بە نیسبەتی پەژاکیش تا ئیستا هیچ ڕاگەیێندراوێک لەو لایەنەوە بڵاو نەبۆتەوە، هەر چەند پێدەچێ ئەو بڕیارە، ببێتە هۆی چەند بەرکی لە ڕیزەکانی ەئو گرووپەشدا.
4. گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان چ کاریگەرییەکی لە سەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان بووە؟
پاش ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە ئاکتەوبری 2023، تەکوزی ناوچەکە تێکچوو و هەر کام لە ئەکتەرانی ناوچەکە لە پێناو دەستەبەرکردنی زۆرترین بەرژەوەندی نیشتمانی، هەوڵی خۆڕێکخستنەوە لەگەڵ دەوڵەتان و باڵە جۆراوجۆرەکاندا دەدا و لەمناوە تورکیای ئەردۆغان پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و هاتنە سەرکاری شۆڕشییەکان، پێگەیەکی زۆرتری لە هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی مەدیترانەدا بەدەستهێناوە.
لەو سۆنگەوە زۆربەی کارناسان لایان وایە، سوڵتانی ئەنقەرە ئۆجەلانی هەڵفڕیواندووە و لە ڕێگەی ئەو ڕاگەیێندراوەوە هەوڵی لەناوبردنی گرووپە دژبەرەکانی لە باکووری عێراق و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕەواییبەخشین بە هەڵمەتی سەربازیی لە دژی گرووپە کوردییەکان دەدات.
5. کاردانەوەی دەوڵەتانی نوچە و سەرووناوچەکە چی دەبێت؟
ئێران و عێراق هاوکات ئەم بانگەوازەی سەرۆکی پەکەکەیان بە هەنگاوێکی ئیجابی بۆ "وەستاندنی تیرۆریزم و تۆکمەی ئاسایشی تورکیا" نرخاند و هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هیوایا خوازت کە ئەم هەنگاوە ببێتە هەوڵی چارەسەریی ئاشتیخوازانەی پرسەکانی ناوچە بێت.
ئەمە سەرەڕای پێشوازیی ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی ئەورووپییە کە هەر کام لە ڕاگەیێندراوی خۆیاندا ئەم هەنگاوەیان بە "دەرفەتێکی مێژوویی" بۆ "تێکشکاندنی پڕۆسەی چەندین دەیە تیرۆر، توندوتیژی و تۆڵە" زانیوە.
Your Comment