AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ٢٠:٣٣

بە هۆی تەقینەوەکانی ئەوڕۆی لوبنان؛

11 شەهید و نزیک بە 3000 کەس بریندار بوون

11 شەهید و نزیک بە 3000 کەس بریندار بوون

وەزیری تەندروستی لوبنان لە شەهیدبوونی 11 کەس و برینداربوونی نزیک بە 3000 کەس بە هۆی تەقینەوەی دەزگا پەیجێرەکان لە بەیرووت هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەراس ئەبیز وەزیری تەندروستی لوبنان کەمێک پێش ئێستا، ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەی دەزگا پەیجێرەکان لە شاری بەیرووت و باشووری لوبنان، نزیکەی 3000 هەزار بریندار بوون و 11 کەسیش کە یەکیان منداڵ بووە، شەهید بوون.

یەک لە شەهیدەکانی ئەوڕۆ، کوڕی عەلی عەمار نوێنەری حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنانە.

هاوکات بە گوێرەی میدیا زایۆنییەکان، ئەو ڕژیمە لە سەرتاسەری سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە ترسی تۆڵەکردنەوەی حزبوڵڵا دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە.

News ID 51739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha