AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ١٢:٣٣

بەمزوانە دەریان دەکەین؛

سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستمان بە هێزی سەربازی ئەمریکا نییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستمان بە هێزی سەربازی ئەمریکا نییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پێویستمان بە سەربازانی ئەمریکا نییە وتی: بەزوویی کاتی چوونە دەرەوەی ئەوان ڕادەگەیێندرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبێرگ، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: بوون سەربازانی ئەمریکی لە عێراق چی دیکە زەرووری نییە چونکوو عێراق توانیویە داعش شکست بدات.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ ڕاگەیاندنی ڕەوتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەم زووانە بەرنامەڕێزی دەکەین.

سوودانی وتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین خشتە کاتی دیاری کراو بۆ ئەو هەڵمەتە پێشکەش بکەین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: بەم زووانە کارتی کۆتایی هاتنی راسپاردەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رادەگەیێنین. بوونی ئەو هاوپەیمانییە لەگەڵ هێزەکانی 86 وڵات لە عێراق چی دیکە پاساوی نییە.

ناوبراو درێژەی دا: پێداویستی عێراق بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی داعش کۆتایی هاتووە. هێزەکانی عێراقی دەتوانن گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە ببەن.

News ID 51729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha