AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٩ ١٣:٣٨

لە ئۆپراسیۆنێکی چیای گاڕە؛

ئەفسەرێکی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا

ئەفسەرێکی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی سوپای تورکیای لە ناوچەکانی باکووری عێراق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی بەرگری تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی سوپای ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوونی چەکداری لەگەڵ (پەکەکە) لە ناوچەی "گارە" کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە، "ئەفسەرێکی تورکیا بە پلەی نەقیبی 1 لە تێکهەڵچوونی نێوان سەربازانی تورکیا و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە ناوچەی گارە لە باکووری عێراق کوژراوە.

News ID 51596

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha