AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٧ ١١:٣٠

پێنتاگۆن ڕایگەیاند؛

نادیارە ئەمریکا کەی هێزەکانی لە عێراق دەباتە دەرەوە

نادیارە ئەمریکا کەی هێزەکانی لە عێراق دەباتە دەرەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز کە ڕێکەوتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی ساڵەکانی 2025 و 2026 ڕاگەیاندووە، هەواڵی دا کە نایەوێت قۆناغەکانی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق ڕابگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقییەوە ڕاپۆرتی دا دوو وڵاتەکە ڕێککەوتوون کە هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2025 قۆناغەکانی کشانەوەی هێزەکانی لە عێڕاق دەست پێبکات و ئەو هێزانە تا کۆتایی ساڵی 2026 عێراق بەجێ دەهێڵن.

بەم حاڵەوە بەشی ئینگلیزی ئەلعەرەبییە لە زمانی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە گێڕاویەتەوە کە ئەو وەزارەتخانە نایەوێت قۆناغەکانی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق ڕانگەیێنێت و لە ئێستادا هیچ شتێک بۆ ڕاگەیاندنی وەردی ڕێکەوتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوونی نیە.

ناوبراو زیادی کرد پێنتاگۆن لە ئاگاداری بڵاو بوونەوەی ئەو ڕاپۆرتانە سەبارەت بە ڕێکەوتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نییە بەڵام وەزارەتی بەرگری هێشتا بۆ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتی وردی کشانەوەی ئامادە نییە.

News ID 51565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha