بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سوپا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، بە پێوشوێنگرتنێکی هەواڵگرانە و خێرای هێزە ئەمنییەکانی قەرارگای قودس، تیرۆریستێکی سەر بە گرووپی جەیشولئیسلام لە کاتی دەسترێژیی بۆ سەر بنکەیەکی بەسیج و پاسگەیەکی ئینتزامیی ناوچەی پیشینی سەر بە پارێزگای سیاستان و بەلووچستان. قۆڵبەست کرا.
شایانی باسە، ناوبراو لە کاتی دیتنی هێزە ئەمنییەکان، تەقەی لە خۆی کردووە و بۆ چارەسەری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
Your Comment