به ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر، سه‌عید ئۆحهدی له میانه‌ی دیدار له سنووری مێهران وتی: له ئه‌ربه‌عینی ئه‌مساڵ، ۳۵۰ بۆ ۴۰۰ شوێنی کاتی بۆ حه‌وانه‌وه به هاوکاری شاره‌وانییه‌کان و کارێگهڕهکانی حه‌ج و زیاره‌ت دابین ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: پێش بینی ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌مساڵ زیاتر له دو ملیۆن زیاره‌تکار به هۆی ئاینی ئه‌ربه‌عینه‌وه سه‌فه‌ری عێراق بکه‌ن.
ئۆحهدی هاوکات به ئاماژه به‌م بابه‌ته که خه‌ڵک بۆ زیاره‌تی شوێنه ئاینییه‌کانی عێراق له پێگه ئینترنتییهکاندا ناونووسیان کردووه، وتی: ئه‌م پێگه ئینترنتییه ده‌توانێت کارئاسانی زۆر بۆ ناونووسی کردنی زیاره‌تکاره‌کان بکات و تاکوو ئێسته‌ش زیاتر له ۱۰۰ هه‌زار که‌س له‌م ڕێگه‌وه ناونووسیان کردووه و ئه‌م ناونووسیهش تاکوو دوو مانگی دیکه درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه بردنی ئایینی ئه‌ربه‌عین وتی: ئه‌مساڵ وه‌ها پلان داڕژاوه که زیاره‌تکاره ئێرانییه‌کان بتوانن تێچووی ویزا به تمه‌ن ئێرانی به گومرکی عێراق بده‌ن که ئه‌مه‌ش بۆ ئاسانکاری زیاتر له کار و باری مسافیره ئێرانییه‌کاندا کراوه.
شایانی باسه، ساڵانی پێشوو له کاتی ئاینی ئه‌ربه‌عین له سه‌ر سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق و به هۆی پاره گۆڕینه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌کی یه‌کجار گه‌وره دروست ده‌بوو.
Your Comment