AP ١٤٠٣ خەرمانان ٥ ٠٩:٤٠

سەرچاوە مسرییەکان ڕایانگەیاند:

دانوستانی ئاگربڕ لە غەززە بێ ئەنجام ڕاگیردرا

دانوستانی ئاگربڕ لە غەززە بێ ئەنجام ڕاگیردرا

سەرچاوە مسرییەکان ڕایانگەیاند کە دانوستانەکانی ئاگربڕ لە غەززە بە بێ ئەنجامێک کۆتایی هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوە ئەمنییەکانی میسرەوە ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی غەززە لە قاهیرە بە بێ گەییشتن بە ڕێککەوتن کۆتایی هاتووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو سەرچاوەی ئەمنیەتی میسری بە هەواڵدەری ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل و حەماس لەسەر پێشنیارگەلێک کە ناوبژیوانەکان پێشکەشیان کردبوو، نەگەییشتنە ڕێککەوتن و دانوستانەکان بە بێ ئەنجام کۆتایی هاتووە.

ئۆسامە حەمدان لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس دوێنێ لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلئەقسا ڕایگەیاند: ڕاگرتنی هێرشەکانی یەکامیەتی ئێمەیە. بەڵام ئیسرائیل هێشتا لە ئەو بارەوە کەمتەرخەمە. ئیسرائیل مەرجگەلێکی نوێی هێناوەتە ئاراوە و ئەوەی کە پێشترر قبووڵی کردبوو وەرگرتەوە.

News ID 51387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha