AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢ ٠٩:٢٣

سەید عەباس عێراقچی:

ئەورووپا پەیوەندی لەگەڵ ئێرانی دەوێت دەبێ کۆتایی بە هەڵسوکەوتی هەڵەی بێنێت

ئەورووپا پەیوەندی لەگەڵ ئێرانی دەوێت دەبێ کۆتایی بە هەڵسوکەوتی هەڵەی بێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە حاڵێکدا پێشوازی له پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا دەکات که له سەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرانبەر دامه زرا بێت ، هەروەها پێویسته سیاسەته هەڵەکانی وڵاتانی ئەوروپا لاببرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "جۆزێف بۆرێل"، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە، پیرۆزبایی لە سەید عەباس عێراقچی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوبراو به ئاماژه به کێشه ناوچەیی و جیهانییه کانی ئێستا، هیوای خواست وتووێژ و ڕاوێژی سیاسی ئێران و یەکێتی ئەورووپا له دەوڵەتی نوێدا بەردەوام و فراوانتر بێت.

سەید عەباس عێراقچی ئاماژەی بە بوارە جۆراوجۆرەکانی کارلێکی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکێتی ئەورووپا کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا دەکات .

وتیشی: پێویستە ئەو گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو بێت و ڕاستکردنەوەی سیاسەتە هەڵەکانی وڵاتانی ئەوروپا مەرجی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لایەنەکان هەروەها سەرنجیان دا و بیروڕایان لەسەر هەندێک لە بابەتەکانی جێی بایەخ لەوان دانوستان سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان و دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە شەڕ و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەیان دا و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

News ID 51343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha