AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٥ ٠٩:٢٥

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:

شارە کوردییەکانی تورکیا چۆڵ دەکرێن

شارە کوردییەکانی تورکیا چۆڵ دەکرێن

لە ساڵی 2023 ئەستەنبۆڵ بە زیاترین ئاستی کۆچی پێچەوانە بەرەوڕوو بووەتەوە و پارێزگا بوومەلەرزە لێدراوەکانی 6 ی فێڤریە وەکوو ختای و مالاتیاش کۆچی بەربڵاویان لێوە دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ئاماری تورکیا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕێژەی کۆچ لە پارێزگا جیاوازەکانی تورکیای ڕاگەیاند و بە گوێرەی هەمان ئامار دوای ئەستەنبۆڵ زیاترین کۆچ لە پارێزگا بوومەلەرزەلێدراوەکانەوە ئەنجام دراوە.

لە ساڵی 2023، 3 ملیۆن و 450 هەزار و 953 کەس لە پارێزگاکانی تورکیاوە کۆچیان کردووە. 47.9 لەسەدی ئەو حەشیمەتە پیاو و 52.1 لەسەدیشی ژنان بوون.

هەروەها لە ئەو راپۆرتە ساڵانەدا هاتووە کە زیاترین ئاستی کۆچی پێچەوانە لە ساڵی 2023 هی پارێزگای ختایە بە 127 هەزار و 179 کەسەوە. هەروەها پارێزگاکانی دیکەش وەکوو مالاتیا، مەرعەش و ئەستەنبۆڵیش لە ئەو ناوچەگەلەن کە کۆچی پێچەوانەیان هەبووە. لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆچ لە ئەو ناوچەگەلە دەتوانرێت ئاماژە بدرێتە سەر بوومەلەرزە و دۆخی قەیراناوی ئابووری.

News ID 51257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha