AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٠ ١٧:٢٩

تووڕەیی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمی بەشکۆی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە عێراق؛ چەک داماڵین ئەستەمە

تووڕەیی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمی بەشکۆی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە عێراق؛ چەک داماڵین ئەستەمە

پرسەی ئیمام خامنەیی لە عێراق کە ملیۆنان کەس ئامادەی بوون، ڕووداوێکی تێپەڕ نەبوو، بەڵکوو ساتێکی چارەنووسساز بوو کە هاوسەنگی هێزی عێراقی لە قاڵب گۆڕی و ئاڵۆزییەکانی دۆسیەی چەکداماڵینی ئاشکرا کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پرسەی شەهید ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری شەهیدی ئێران کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا بەڕێوەچوو، گۆڕا بۆ خۆپیشاندانێکی ژێئۆپۆلەتیکی فرە ڕەهەند و بە کاریگەریی زۆر گرینگ لەم وڵاتەدا.

ئەم ڕووداوە کە بەرپرسانی عێراق بە خاڵی وەرچەرخانی دەزانن کە ڕەنگە دیمەنی سیاسی وڵات دابەش بکات بۆ دوو قۆناغی "پێش پرسەکە" و "دوای پرسە"، لە کاتێکی چارەنووسسازدا ڕوویدا بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی هاوسەنگی هێز و دانانی حکومەتی عەلی ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی ئاڵۆزدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، بەتایبەتی لە دۆسیەی چەکداماڵینی گرووپەکانی بەرخۆدان و پەیوەندییە ستراتیژییە مەترسیدارەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئێران.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی بە پشت بەستن بە سەرچاوە سیاسییەکان ئاشکرای کردووە کە واشنتۆن تووڕەیی توندی خۆی لە میکانیزم و ڕەهەندەکانی بەڕێوەچوونی ئەم مەراسیمە لە عێراق بەو شکۆمەندییە بێ وێنەیە دەربڕیوە.

ئەم سەرچاوانە دەشڵێن، لە ڕوانگەی واشنتۆنەوە، پرسە و کۆکردنەوەی حیسابکراوی هێزەکان "تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورس و شەرمەزارکەر" بوو بۆ ئەلزەیدی پێش گەشتەکەی بۆ واشنتۆن؛ چونکە حکومەتی ئەمریکا پەیامێکی سیاسی و مەیدانی ڕوونی پێگەیشت کە عێراق هێشتا ناوەندی هەژموونی ئێرانە، ئەمەش پێچەوانەی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی نوێ.

لە شیکردنەوەی ئەم دیمەنە و دەرئەنجامەکانیدا، جەودەت کازم، لێکۆڵەری سیاسی عێراقی بە ئەلئەخبار-ی ڕاگەیاند، ئامادەبوونی زۆری گشتی و ئامادەبوونی فەرماندەکانی گرووپە عێراقییەکان و لایەنگرانیان لەم پرسەدا، پەیامێکی ڕوونی سیاسی و مەیدانی بوو بۆ سەلماندنی هەژموونی ئێران.

دەشڵێت، ئەم نمایشی هێزە، دوای چەند مانگێک لە بێدەنگی تاکتیکی، ئامادەبوونێکی گشتی و ڕێکخراوە کە هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵە گشتیەکانی حکومەتی زەیدی بۆ داماڵینی چەک و قۆرخکردنی لە دەستی حکومەتدا.

کازم پێی وایە: "گرووپەکانی عێراق پەیامێکی ڕوون و وردیان پێشکەش بە لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرد کە ژمارەیەکی بەرچاو و چارەنووسساز لە عێراقدا هەن کە لە هیچ هاوکێشەیەکی ئەمنی و سیاسیدا ناتوانن لەناوببرێن، هەروەها قووڵایی بیروباوەڕی جەماوەری و ئایینییان شەرعیەتێکی بەردەوامیان پێدەبەخشێت لەبەرامبەر فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی پلانەکانی داماڵینی چەک بە کردەوە بکەوێتە ناو بەربەستێکی تۆکمە".

لە لایەکی دیکەوە "ئیبراهیم سیراج"، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی، ئاماژەی بە ڕەهەندی نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی ئەنجامدانی ئەم پرسە ملیۆنییە کرد و "ئەلئەخبار" ڕایگەیاند کە لە پرسە ملیۆنییەکەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامیدا ئەو بیرۆکەیەی خستەڕوو کە عێراق کاریگەری گوتار و هەڕەشەکانی ئەمریکای لەسەر نەبووە، چونکە فەرماندە و لایەنگرانی ئەم میحوەرە بە هەموو توانایانەوە هاتنە پێشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆکردنەوەی هێزەکان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی دیکەوە بۆ سەلماندنی ژمارەکانیان لە مەیدانەکەدا حیسابی بۆ کراوە، بوونی بەرچاویان، هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ دژی ناوچەکە، ئامادەیی ئەوانیش دەسەلمێنێت بۆ ئەوەی وەک ڕێگرییەکی ئەمنی مامەڵە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا بکەن."
سیراج جەختی لەوە کردەوە: "ئەم واقیعە تەحەدایەکی ڕاستەقینە بۆ ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە دروست دەکات؛ بەتایبەتی کە ئەلزەیدی بەم دواییە ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ گرووپە جیاوازەکان ڕێککەوتووە بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان و چالاکی گرووپەکان تەنها لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا سنوردار دەبێت".
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلئەخبار بەشدارانی ڕێوڕەسمەکانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئامادەبوونیان لە ملیۆنان کەس لەو ڕێوڕەسمەدا بە مانای “پەیامی خۆڕاگری و تووڕەیی ئاشکرا بەرامبەر بە نەیارانی بەرخۆدان، بە تایبەت ئەوانەی نزیک لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی” دێت.

ئەم پەیامە دەتوانێت خۆی بەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا بسەپێنێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاری یان بەربەست لە پرۆسەی چەکداماڵینی گرووپەکانی بەرخۆدان .
ڕۆژنامەی ئەلئەخبار لە وتارێکی دیکەدا شیکاریی میدیای ڕۆژئاوایی بۆ ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران کرد و نووسیبووی کە لە ڕوانگەی میدیای ناسراوی جیهانییەوە، ئەم ڕووداوە بووەتە “نمایشی دەسەڵاتی سیاسی” لەسەر بنەمای بەردەوامی یەکگرتوویی بنکەی جەماوەریی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی.

میدیای ڕۆژئاوا: ئیمام خامنەیی دوای تیرۆرکردنەکە زیاتر بەهێز بووە

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی، دوای دوو مانگ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ڕێوڕەسمی پرسەی [ئیمام] خامنەیی بە کردەیی ئامانجی خۆی بەدیهێنا و بە ئامادەبوونی زۆری خەڵکەکە، نیشانیدا کە پلانی گونجاو و ڕێوشوێنی سەلامەتی گونجاو گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی مەترسیدار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، جموجۆڵە بەربڵاوەکانی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەک هەر “دینامیزمێکی نوێ”ی لە سیاسەتی ئێراندا ئاشکرا کرد، بەڵکوو نیشانی دا کە “پێگەی سەرەکیی حکوومەت بە بەهێزی ماوەتەوە”.

بە پێی ڕاپۆرتی واشنتن پۆست، پەیامنێران لە زاری بەشداربووانی مەراسیمەکەوە جەختیان لە سەر پێویستی یەکگرتوویی جەماوەری لە دژی دەستدرێژیی دوژمن کردووەتەوە. ئەوان سەرکردەی کۆچکردوویان بە “باوکێک و زیاتر” وەسف کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، تاران هیچ ماندوو نەبوو بۆ ئەنجامدانی مەراسیمێکی گەورە پڕ لە هێمای ئایینی بۆ پرسەی ئیمام خامنەیی، سەرەڕای شەڕێکی تێچووی زۆری لەگەڵ دوو لە بەهێزترین سوپای جیهان و دەیان ساڵ سەختی ئابووری.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئێرانییەکان یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە لۆجستییەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامییان بۆ ئەو پرسە میلیۆنان کەسییە ئەنجامداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، پرسەکە بە شێوەیەک ڕێکخراوە کە لە نمایشی سەرکەوتن دەچێت، بە سێ شاری ئێران و دوو شوێنی پیرۆزی عێراقی دراوسێدا تێپەڕیوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت “ئەم پیاوە، تەنانەت لە مردنیشدا، لە شەڕەکەدا نەدۆڕاوە”.

تۆڕەکە نووسیویەتی کە [ئیمام] خامنەیی دوای تیرۆرکردنەکە لە ڕووی ڕەمزییەوە زۆر بەهێزتر بووە لەوەی کە لە ماوەی ژیانیدا بووە.

هەروەها ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری حەریت حەسەن مامۆستای زانکۆی عێراقی لە ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەت ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئێران بەردەوامە لە نیشاندانی هێزی خۆی بۆ ئەوەی بڵێت میحوەری بەرخۆدان پەیوەست بەوەوە نەک هەر توانیویەتی ڕووبەڕووی ئەم هەڕەشە وجودییە ببێتەوە، بەڵکو بەهێزتر لێیەوە سەری هەڵداوە.

حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران و هاوپەیمانەکانی نیشانی دەدەن کە هێشتا کاریگەرن و پڕۆژە ناوچەییەکەیان نەک تەنها لەلایەن ئێرانییەکان بەڵکوو لەلایەن عەرەب و موسڵمانە شیعەکانیش لە سەرتاسەری ناوچەکە بەهرەمەندە.

News ID 59945

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha