AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٤ ٠٥:٠٩

ئەلجەلیل بۆردومان کرا؛

هێرشی مووشەکی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر ئیسڕائیل

هێرشی مووشەکی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر ئیسڕائیل

سەرچاوەکانی هەواڵ لە لوبنان هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی شەوانە لە لایەن حیزبوڵا لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حیزبوڵا بە مووشەکبارانێکی خەست ناوچەکانی باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی کردە ئامانج.

لەسەر بنەمای ئەمەش سەرچاوە عیبریەکان باسیان لەوە کردووە کە دوابەدوای هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکەکان لە باشووری لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە تەنیشت سنووری لوبنان لێدراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی ئەلجەلیلی ژوور بیستراوە.

میدیا عیبریەکان بڵاویان کردەوە کە ئاگر لە شارۆچکەی داگیرکراوی "بەیت حەلیل" کەوتەوە دوای بارانی موشەکەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.

News ID 51149

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha