AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٠ ٢١:٥٩

جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس:

دوژمن تاوانێکی قورس دەداتەوە/ بەرخۆدان درێژەی هەیە

دوژمن تاوانێکی قورس دەداتەوە/ بەرخۆدان درێژەی هەیە

جێگری سەرۆکی حەماس جەختی کرد: ئیسرائیل تاوانێکی قورس بە بۆنەی جەنایەتی تیرۆری هەنیە دەداتەوە. حەماس و بەرخۆدان ستراتیژییەکی ڕوون شوێنگیری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، خەلیل ئەلحیە جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە وتی: ئیسماعیل هەنیە گیانی خۆی بۆ دین و گەلەکەی فیدا کرد. حەماس لە بەرخۆدانی دوای تیرۆری هەنیە دەست هەڵناگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: شەهید ئیسماعیل هەنیە لە شوێنێکی شاراوە نەبوو و تیرۆری ناوبراو سەرکەوتنێک بۆ دەزگای سیخوڕی دوژمن نییە.

ئەلحیە وتی: دوژمن لەسەرەتای گەردەلوولی ئەقساوە بەدوای گۆشەگیر کردنی بەرخۆدان بوو بەڵام لە ئەوەی کە هەنیە لە نێوان پێتەختەکانی جیهان لە هاتوچۆدا بوو، شۆک بوو. دوژمن سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەس نەهێنا و بەس بەدوای کوشتن و وێرانکارییە و بەدوای گەش کردنەوەی ئاگر لە ناوچەکەیە.

ناوبراو زیادی کرد: دوژمن دەزانێت بەرخۆدان و ئێران و لوبنان بە تیرۆری هەنیە ناکشێتەوە.داگیرکەران تەواوی جیهانیان بە کردنەی ئامانجی لوبنان و ئێران پێکا چونکوو ئەو دەزانێت کە هەوڵەکەی بێ وەڵام نامێنێتەوە.

ئەلحیە وتیشی: خوێنی شەهید هەنیە پەیامێکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە بژاردەی ئێمە لە بەرانبەر دوژمن تەنیا بەرخۆدانە و هیچ بژاردەیەکی دیکە بوونی نییە.

News ID 51114

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha