AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٩ ١٦:٠٤

بە ئامادەبوونی سەدان میوانی بیانی؛

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆیی و بیانی لە هۆڵی دانیشتنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، دەستیێکرد.

ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆیی، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەران، بەرپرسانی هێز و نوێنەرانی خەڵکی ئێران بەڕێوە دەچێت و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە هۆڵی گشتیی مەجلیس بە ئامادەبوونی نوێنەران سوێند دەخوات .

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای لێدانی زەنگی کۆبوونەوەی گشتی لەلایەن سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییەوە، وتاری سەرۆکی پەرلەمان و دواتر وتارەکەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پێشکەش دەکرێت.

دواتر بە سوێندخواردنی سەرۆکایەتی و لە کۆتاییدا سەرۆکی هەڵبژێردراو وتار دەدات.

بەشداریی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای نیزام لە مەراسیمی سوێندخواردن

ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای وڵات و سەرکردە سەربازییەکان لەوانە فەرماندەکانی سپای پاسداران و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەن لە هۆڵی ڕێوڕەسمەکەدا.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

وێنەگرتنی میوانان و بەرپرسانی ئێرانی

کۆمەڵێک میوان و سەرکردەی سەربازی لە پەراوێزی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری ئێران وێنەیەکی یادەوەرییان گرت.

لێدانی مارشی سروودی نیشتیمانی

سروودی نیشتیمانی ئێران لێدرا و میوانان هەستانە سەر پێ و سروودی ئێران خوێندرایەوە.

دواتر قورئان خوێندرا و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتەیەکی پێشکەش کرد.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

وتارەکەی حوجەتولئیسلام ئێژەیی

حوجەتولئیسلام ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی دوکتۆر مەسعوود پزشکیان، قسەی کرد.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد

دوکتۆر مەسعوود پزشکیان ، نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران سوێندی یاسایی خوارد.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

News ID 51073

Tags