AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٨ ١٨:٣٤

زلـــلەی سوڵتان و گۆنای منداڵی ساوا/سەلاحەدین خدیو

زلـــلەی سوڵتان و گۆنای منداڵی ساوا/سەلاحەدین خدیو

سەلاحەدین خدیو لە دەقێکی کورتدا بە ئاماژە بە زلـــلەیەک کە ئەردۆغان لە منداڵێکی ساوای دا، ئەو کارەی بە نمامەیەک لەو درونانە وەسف کرد کە لە دژی لایەنی لاواز و بێ بەرگری لە قەرەباغ و سلێمانی بگرە تاکوو عەفرین و کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە بەکار دەهێنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زلـــلەی ئەردۆغان لە منداڵێکی ساوا کە دەستی ماچ نەکرد، وێنەیەکی ورد لە تورکیای ئەمڕۆیە. "باوەپیرەیەکی دەسباو: کە پێی دەنێتە شوێنپێی حئمپراتۆری عوسمانی.

لە ناوخۆدا حکومەتێکی یەک کەسی هەیە و مەرجی بەشداری لە سیاسەت و ئابووری ماچ کردنی دەستی سوڵتانە. لە دەرەوەش هەمیشە بۆ پاڵپشتی لە کەسانی خاوەن پێداویستی و لەبیرکراوەکان ئامادەیە.

ڕوانگەی ئەو لە سیاسەتی دەرەوە نە لەسەر بنەمای ستراتیژی باوی دەو:ەت-نەتەوە بەڵکوو لە سەر شارستانییەت دانراوە. هەر کوێ کە لە ڕابردوودا بەشێک لە حکومەتی عوسمانی بووە، قووڵایی ستراتیژیی دێتە ئەژمار، تەنانەت ئەگەر ئەو ڕوانگەیە لە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

سوڵتان هەمبەر پاڵپشتی، بەس پەیڕەوی دەوێت. ناوبراو بە پێی بەرژەوەندییەکانی دەتوانێت بەرگری لە بەرژەوەندی تورکەکان لە سین کیانگەوە بگرە تا قوبرس بکات و تەنانەت لە قەرەباغ و کەرکووک پشت دەبەستێتە چەک.

هاوکات بەردی موسڵمانان لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تا باکووری ئەفریقا لە سنگ بدات، بە مەرجی ئەوەی کە ئەمیرەلمومنین ناوی لێببەن.

ئەو زللەیەی کە لە ئەو منداڵە درا، نمانەیەک لە درۆنگەلێکە کە لە دژی لایەنی لاواز و بێ بەرگری بەکار دێت، نەک ڕکابەری گەورە و زلهێز.

News ID 51058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha