بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند لە 118 ەهەمین مانگی بوونی هاوپەیمانی دژی داعش بە ڕێبەری ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، 9 وەجبەی سەربازی لە ڕێگای ئاسمانییەوە گواستراوەتەوە بۆ بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ئەو ناوچە و لە ڕێگای زەوینییەوەش(سنووری ئەلوەلیدی هەرێمی کوردستان) 200 بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و لۆجستک گواستراوەتەوە بۆ 20 بنکە و وێستگەی سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە.
هێزەکانی ئەمریکا هەروەها 10 مانۆڕی سەربازی و خولی پەروەردەییان لە پاڵ هێزە کوردییەکان ئەنجام داوە و چەند ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بۆ شوێنگیری کردنی چەکدارانی داعش ئەنجام داوە.
Your Comment