ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی:دیوانی نێودەوڵەتی دادگە کە قۆڵی دادوەری نەتەوەیەکگرتووەکانە جارێکی دیکە بە دەرکردنی حوکم، ئیسرائیلی ، ڕژێمێکی داگیرکەر وەسف کرد و داوای کۆتایی هاتنی بەپەلەی چێ کردنی شارۆچکە لە ناوچە داگیرکراوەکانی کرد. لە ئەو نووسراوەدا وێڕای ئاماژەی کورت بە ئەو حوکمە، لێکەوتەکانی تاوتوێ دەکرێت
لایەنەکانی حوکەمی دیوان لە دژی ئیسرائیل
دیوانی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی حوکمی خۆی، داگیرکاری ئیسرائیل لە فەلەستینی نایاسایی ڕاگەیاند و هەر جۆرە گۆڕینی دیمۆگرافیایەکی لە ساڵی 1967 ی لە فەلەستین لەوانە قودسی ڕۆژهەڵاتی نایاسایی وەسف کرد و ڕایگەیاند کە بە فەرمیی ناناساێت.
شرۆڤەی حوکمی ڕاوێژکاری
لایەنێک لە ئەو بابەتە نایاسایی وەسف کردنی داگیرکاری ئیسرائیل لە فەلەستین بوو. لایەنێکیش پێوەندی بە قەرەبوو کردنەوەی لێکەوتەکانی داگیرکاری ئیسرائیلییەکانە. بەم پێیە ڕاگەیێندرا کە ئەبێ ئەو شارۆچکەگەلە چۆڵ بکرێن و غەرامە بدرێتە فەلەستینییەکان. لایەنی سێهەم پێوەندی بە جێبەجێ کردنی ئەو حوکمەیە کە خراوەتە ئەستۆی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی دیکە. لایەنی چوارەمیش ئەوەیە کە خەڵکی فەلەستین مافی دیاری کردنی چارەنووسیان هەیە و هەموو وڵاتانی دیکە ئەبێ یارمەتیدەری خەڵکی فەلەستین بن.
کاردانەوەکان
زۆربەی وڵاتەکان لەوانە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپی و ڕۆژاوای ئاسیا لەوانە عەرەبستانی سعوودی و هەروەها ئانتۆنی گۆترێش سەرۆکی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیان لە ئەو حوکمە کرد. نتانیاهۆش لە کاردانەوە بە ئەو حوکمە وتی: گەلی جوولەکە لە نیشتمانی خۆیان داگیرکەر نین و هیچ بڕیارێکی لاهە ناتوانێت ڕاستییەکانی مێژوو بگۆڕێت.
لێکەوتەکان
دەنگی دیوانی دادگای لاهە کە بووەتە هۆی تووڕەیی ئیسرائیلییەکان لێکەوتە گرینگی لە بواری سیاسییەوە دەبێت. لەوانە:
1.یەکێک لە گرینگترین لێکەوتەکانی دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی لاهە جەخت کاریگەری زۆر و داگیرکاری لەسەر پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی واتا دیاری کردنی چارەنووسە. بەم پێیە ئیسرائیلییەکان بە چێ کردنی شارۆچکە ناتوانن پاگەندەی خاوندارێتی خاکی فەلەستین بکەن.
2.حوکمی دیوان بەڵگەی سیاسییە و ئەوە نیشاندەری گۆشەگیری جیهانی ئیسرائیلە
حوکمی دیوانی لاهە وەکوو قۆڵێکی نەتەوەیەکگرتووەکان پێویست بە جێبەجێ کردنی ناکات بەڵام بۆ خۆی گرینگە. ئەو حوکمە کە لەلایەن دەیان وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە بە واتا لاواز بوونەوەی شوێنگەی ئیسرائیل لە ئاستی جیهانییە.
3.تۆکمە کردنەوەی لایەنی دادوەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرانبەر لاواز بوونەوەی لایەنی سیاسیی
دەنگی دیوانی لاهە کە بە دوورە لە ڕوانینی سیاسی و هەوڵ دەدات وەبەرایەتی بداتە ماف و یاسا و دادپەروەری لە بەرانبەر سیاسەت و جیاوازی دانان، دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی لایەنی سیاسی نەتەوەیەکگرتووەکان واتا ئەنجومەنی ئاسایش.
4. زیاد بوونی گوشارە جیهانییەکان لەسەر ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ڕەوایی زیاگتری جیهانی فەلەستین
بە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە، ڕەوتێک لە ئاستی جیهانی بۆ ئاشكرابوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد. لە سەرەتا ئەفریقای باشوور بە پێشکەش کردنی پێشنیارێک بە لاهە، جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە پشت ڕاست کرایەوە و هاوکات ڕەوایی فەلەستین لە ئاستی جیهانی زیادی کرد.
ئەنجام
دیوانی نێودەوڵەتی لاهە پێشتر لە ساڵی 2004 چێ کردنی دیوار لە ناوچە داگیرکراوەکانی ناڕەوا وەسف کردبوو بەڵام ئیسرائیل بە پێچەوانەی ئەو بڕیارە تا ئێستا چەند دیواری لە غەززە چێ کردووە. ئێستاش ئەگەرچی ئەو حوکمە زۆری لەسەر نییە بۆ جێبەجێ کردنی بەڵام گوشارەکان لە سەر ئیسرائیلی زیاد کردووە و ڕەوایی و پاڵپشتییەکان لە فەلەستینیش زیاد بووەتەوە.
Your Comment