AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١ ١٧:٠٩

ئەندامێکی یەکێتی:

تورکیا لەمپەرە بۆ ڕێککەوتن لەسەر قەیرانی کەرکووک

تورکیا لەمپەرە بۆ ڕێککەوتن لەسەر قەیرانی کەرکووک

بورهان شێخ ڕەئوف ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە تاوانبار کردنی تورکیا بۆ ڕێگری لە چارەسەری قەیرانی سیاسی ئەو پارێزگا، وتی: دادگای فیدراڵ توانایی دیداری کردنی پارێزگاری کەرکووکی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهان شێخ ڕەئوف ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بە هۆی گوشاری ناوخۆیی، ڕءگری دەکات لە دەستخستنی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەری قەیرانی پارێزگای کەرکووک، زیادی کرد: دادگای باڵای فیدراڵ دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی یەک مانگە، ئەبێ دەستێوەردان بکات بۆ دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک.

ناوبراو وتیشی: قەیرانی کەرکووک بەهۆی ڕکابەری پارتە سیاسییەکان بۆ پۆستی پارێزگاری، زۆر پێچراوە و هەرچەندە کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوو قسەی خۆی کردووە و یەکێتی زۆربەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایەی بەدەست هێناوە، بەڵام ئەم ئەنجومەنەی ئێستا لە کۆتایی ئەم مانگە هەڵدەوەشێتەوە و دادگای فیدراڵ ئەبێ بۆ چارەسەری قەیرانی ئێستا و دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک دەستێوەردان بکات.

News ID 50979

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha