بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ بەشداری لە دووهەمین کۆنفڕانسی ناوچەیی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەری وڵاتانی دراوسێی عێراق و هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گەییشتە بەغدا.
وەزیری ناوخۆی ئێران لە کاتی گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا، لەلایەن عەبدولئەمیر شمری، وەزیری ناوخۆی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێڕاق، بەشداری لە دووهەمین کۆنفڕانسی ناوچەیی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەری وڵاتانی دراوسێی عێراق و هەروەها شوێنگیری پرسی هاوپەیوەند بە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعین لە گرینگترین تەوەرەکانی سەفەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ عێراقە.
دووهەمین کۆنفڕانسی ناوچەیی بەرەنگار بوونەویە مادەی هۆشبەری وڵاتانی دراوسێی عێڕاق ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداری وەزیرانی وڵاتانی ئەندام و سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگار بووبەوەنی مادەی هۆشبەری ئێران، عەرەبستان، ئوردن، کوێت، تورکیا، میسر، سووریا و لوبنان لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.
Your Comment