AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٨ ١٨:٣٥

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوام هەبووە

دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوام هەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی باسی لەوە کرد کە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆندا لە هەموو قۆناغەکاندا ناوبەناو بەڕێوەچووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا کە لە بینای وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو، کەنعانی هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤی سیاسەتی دەرەوەی ئێران و ناوچەکە کرد.

کەنعانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کرد کە بە نۆهەمین سەرکۆماری ئێران هەڵبژێردراوە و ڕایگەیاند: "وەزارەتی دەرەوە هەموو تواناکانی بەکاردەهێنێت بۆ هاوکاری کردنی سەرکۆماری هەڵبژێردراو و بەدیهێنانی بەرژەوەنديیە نیشتمانییەکان".

هەروەها کەنعانی باسی لەوە کرد کەنەدا ڕێگەی بە دانانی سندوقی دەنگدان نەداوە بۆ دەنگدانی ئەو ئێرانییانەی لەو وڵاتەدان و، ڕایگەیاند: "مایەی نیگەرانییە ئەم وڵاتە کە بانگەشەی بەرگریی کردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ئێرانی بێبەش دەکات لە بەکارهێنانی مافی دەنگدان".

ناسر کەنعانی باسی لەو ڕێککەوتنە بانکییە کرد کە لە نێوان ئێران و ڕووسیادا کراوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دارایی و ئابوورییەکانی نێوانیان و کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکانی ئەمریکا، ئەوەیشی خستەڕوو کە داوایان کردووە ڕێککەوتنەکە فراوان بکرێت بەشێوەیەک ئەندامانی بریکس بگرێتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، کەنعانی ڕایگەیاند: "لەم حاڵەتەدا ئێران درێغی ناکات لە بەرگریی کردن لە لوبنان".

کەنعانی باسی لە پرۆسەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد بە نێوەندگیری عومان و ڕایگەیاند: "کەناڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوەن. کەناڵە دیپلۆماسییەکانمان لە ڕێگای هەمەجۆرەوە کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە.

News ID 50851

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha