AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٧ ١١:٠٧

تەحان نەزیف ڕایگەیاند:

ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران چ کاتێک بەڕێوەدەچێت

ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران چ کاتێک بەڕێوەدەچێت

تەحان نەزیف وتەبێژی شۆرای نیگەهبان کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێرانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەراسیمی سوێند خواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دوای دەرکردنی بڕوانامەکەی بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی شۆرای نیگەهبان وتی: دوای ئەوەی ڕاست و دروستی هەڵبژاردنەکە لەلایەن شۆرای نیگەهبانەوە پشتڕاستکرایەوە، بڕوانامەی سەرۆکایەتی لەلایەن ئەندامانی شۆرای نیگەهبانەوە دەدرێت بە مەسعوود پزشکیان و دوای ئەوە مەراسیمی سەرۆکایەتی و سۆێندخواردنی یاسایی سەرۆکی نوێ بەڕێوەدەچێت.

News ID 50834

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha