AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٥ ٠٨:٠٤

لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردندا؛

ئایەتوڵا خامنەیی دەنگی خۆی خستە سندووق

ئایەتوڵا خامنەیی دەنگی خۆی خستە سندووق

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە یەکەم خولەکی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ١٤هەمین سەرۆکایەتی کۆمار لە سندووقی ١١٠ دەنگی خۆی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەمڕۆ هەینی 15ی پووشپەڕ، قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو.

لە قۆناغی یەکەمدا کە هەینی ڕابردوو بەڕێوەچوو، شەش کاندید ڕکابەری یەکتریان کرد کە دوو کاندید هاتنە قۆناغی دووەم.

لەم قۆناغەشدا مەسعوود پزشکیان و سەعید جەلیلی ڕکابەری یەکتر دەکەن زۆ مسۆگەر کردنی دەنگی زۆرینە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران.

زیاتر لە 200 پەیامنێر لە میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ ڕووماڵی دەنگدانی ڕێبەری ئێران ئامادەن.

ڕێبەری دوای ئەوەی دەنگی دا قسە بۆ هەواڵنێران دەکات.

News ID 50794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha