AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٤ ٠٦:٢٠

سەفەرێکی گرینگ لە کاتێکی هەستیاردا؛

مەسعوود بارزانی لە بەغدا چی کرد؟

مەسعوود بارزانی لە بەغدا چی کرد؟

مەسعوود بارزانی سەردانی بەغدای كرد و لەوێ چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سیاسی و حكوومەتی عێراق كەوت، جیا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵوێزی وڵاتان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە دوای شەش ساڵ، بارزانی سەردانی بەغدای کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە.

كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بارەگەی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدا بەڕێوە چوو و تیایدا بارزانی و سەركردەكانی شیعە و سوننە بەشدارییان كرد.

سەردانی بارزانی بۆ بەغدا و بەشداریی لە كۆبوونەوەیەكی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە لایەن باڵوێزی وڵاتانی بیانی لە عێراق پێشوازی لێکرا.

چاوەڕوان دەكرێت ئەو سەردانەی بارزانی ئەنجامی باشی لێ بكەوێتەوە.

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، كە هەموو هێزە سیاسی و پێكهاتەكانی تیادایە كە پاڵپشییان لە پێكهێنانی حكوومەتی عێراق كرد و تیایدا بەشدارن، ئەو هاوپەیمانییە لەسەر بنەمای نووسراوێكی سیاسی دامەزراوە كە چەند خاڵێكی تیادایە، سەبارەت بە كورد چەندان خاڵی لەخۆ گرتووە لەوانە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دەركردنی یاسای نەوت و گاز و جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال و جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق.

News ID 50785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha