AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٠ ١٢:٤٣

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند:

داعش لە دوای ڕووخانیەوە ٤١٠٠ سووری کوشتووە

داعش لە دوای ڕووخانیەوە ٤١٠٠ سووری کوشتووە

بەگوێرەی ئاماری چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، لە ساڵی 2019ەوە کە داعش لە خاکی  سووریا کۆتایی پێهات، چەکدارانی داعش 4100 هاوڵاتی ئەم وڵاتەیان کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، لەوەتەی داعش لە ساڵی ٢٠١٩ خاکی خۆی لە سووریا لەدەست داوە، نزیکەی چوار هەزار و ١٠٠ هاووڵاتیی ئەم وڵاتەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەت و کورد کوشتووە.

ئەم ڕێکخراوە کە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات ڕایگەیاندووە کە داعش لە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٥٠ ئۆپەراسیۆندا سەربازی حکوومەتی سوریا و هێزی کوردی سوریا و هاوڵاتی مەدەنی کوشتووە.

٦٢٧ کەس لە کوژراوەکان خەڵکی سڤیل بوون کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت و ئیدارەی خۆسەری کورد لە سوریا دەژین.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندووە کە هەموو ڕۆژێک ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت یان کوردەکانی سووریا دەبینین.

هەروەها ڕایگەیاند که له ساڵی 2019ه وه تا ئێستا 2100 هێزی داعش یان سەرکردەکانی گیانیان له ده ستداوه .

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی چەکدارانی داعشی ئێستا لە عێراق و سووریا لە نێوان سێ بۆ پێنج هەزار چەکدار دەخەمڵێنێت.

News ID 50751

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha