AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٢ ١٥:٥٥

زۆرانبازانی سنەیی دوو میدالیای زێڕ و بڕۆنزی مۆندیالی جیهانییان بردەوە

زۆرانبازانی سنەیی دوو میدالیای زێڕ و بڕۆنزی مۆندیالی جیهانییان بردەوە

لە چل و چوارەمین خولی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی ئازادی مۆندیالی جیهانی پاڵەوان غوڵامڕەزا تەختی کە بە میوانداری زەنجان بەڕێوە چوو، محەمەد حسێن نەورۆزیان، میدالیای زێڕی دەستەی 86 کیلۆگرامیان بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حسێن نەورزۆیان لە کێشی 86 کیلۆگرام لە خولی یەکەم وەرزشوانی کۆهگیلوییەیی و لە خولی دووهەمدا زۆرانبازی مازەندەرانی شکست دا و لە یاریی کۆتاییشدا بە سەر زۆرانبازێکی مازەندەرانی سەرکەوت و میدالیای زێڕی بردەوە.

هادی شەرەفبەیانیش بە سەرکەوتن بە سەر سێ زۆرانباز لە مازەندەران و ئەروەندەوە توانی میدالیای زێڕی یارییەکانی مۆندیالی جیهانی زۆرانی ئازادی پاڵەوان تەختی بباتەوە.

News ID 50420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha